ئەو کەسانەی لەم لیستەدا هاتووە هەموویان سەرۆکی پێشوو یان ئێستای سەروەری دەوڵەت یان حکومەتن (واتە سەرۆک, سەرۆک وەزیران یان پاشا, هتد)، لەدایکبوون لە دوای ساڵی ١٨٠٠، و تەمەنیان بە شێوەیەکی متمانەپێکراو بەڵگەدار کراوە.
此份名单所列人员,皆曾任或现任主权国家国家元首或政府首脑(即总统、总理或君主等),生于1800年后,且年龄有可靠文献记载。在世者所在行以黄色加粗显示。生卒日期确切的最长寿者为肖桑科萨(103岁143天)。埃伊翁年龄介于102岁1天与103岁0天之间。
ڕانیە شارێکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە. لە مێژووی باشووری کوردستاندا، ڕانیە بە دەروازەی ڕاپەڕین بەناوبانگە کە دەگەرێتە بۆ ڕاپەڕینی ١٩٩١ کە لەم شارەوە سەری ھەڵدا. ڕانیە دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانییەوە و نزیکەی ١٣٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی دوورە. ڕانیە بە شاخەکانی کێوەڕەش و حاجیلە و ئاسۆس دەورە دراوە و لە ڕووی کشتوکاڵیەوە دەشتی ڕانیە بەناوبانگە و خاکەکەی بە پیتە.
拉尼耶,伊拉克库尔德斯坦地区苏莱曼尼亚省的一个乡镇,是le|拉尼耶区|Ranya District政府驻地。
ڕۆمانەکان
小说
دیوانە شیعرییەکان
诗集
ژیانی ئەدەبی
文学生涯
بەرھەمەکان
作品列表
بەختیار عەلی ڕۆماننووس، شاعیر و رۆشنبیری کوردە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند. یەکەم رۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دوووەم، ساڵی ١٩٩٧ لە سوێد بڵاو کرایەوە.
巴赫特雅尔.阿里,库尔德语作家, 诗人,知识分子。最著名的当代库尔德语作家之一。他以魔幻现实主义的手法讲述库尔德人的故事与过往,借此表现他们在现代生活中面临的社会困境。 他的作品被翻译成多国语言。他最著名的小说之一《世界上最后的石榴》被译成波斯语,阿拉伯语,德语,英语和俄语。这本小说排在了Litprom排行榜(德语: Litprom-Bestenliste)2016年秋季的第一位。 他是rahand杂志的创办人之一。他的第一本小说《第二个独生子之死》于1997年在瑞典出版。
بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "شێخ سەلام" لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە "ناوەندی ئەزمەڕ" و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی "ھەڵکەوت"ی کوڕان تەواو کردووە. پاشان لە ھەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین خوێندکاری کۆلیژی زانست بەشی زەویناسی دەبێت، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٩٨٣ لە ھەولێر بریندار دەبێت و دەست لە خوێندنی زانکۆ ھەڵدەگرێت و بە تەواوی خۆی بۆ کاری نووسین و ئەدەبیات یەکلا دەکاتەوە. لە ھەمان ساڵدا "قەسیدەی نیشتمان" کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەیەتی نوسیووە. دواتر لە دیوانی گوناھ و کەرنەڤال دا چاپ دەکرێت کە ساڵی ١٩٩٢ بڵاو کراوەتەوە. لە پاییزی ١٩٨٩دا یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی پاشکۆی عێراق دا بڵاو دەبێتەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندین کۆڕ و سێمینار لە سلێمانی و ھەولێر پێشکەش دەکات. پاش سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بە جێ دەھێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت.
巴赫特雅尔.阿里1960年出生于苏莱曼尼亚。完成基础教育之后他在苏莱曼尼亚和萨拉哈丁大学的自然科学院学习地质学。1983年他在埃尔比勒发生的一次抗议中受伤。他因伤中断了学业,之后他放弃了自然科学的学习,专心投身写作。 1994年内战开始后,他离开库尔德斯坦前往德国。从1999年开始他居住在科隆。
یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی "نیشتیمان"ە. لە ساڵانی ھەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ دەنووسێت، لەوانە «شار»، «گوناھ»، «کەرنەڤاڵ» و چەندی تر، دەستنووسی یەکەمی ڕۆمانی «مەرگی تاقانەی دووەم»یش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە. لە پاییزی ساڵی ١٩٨٩دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی «قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی»دا لە ڕۆژنامەی «پاشکۆی عێراق»دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارە یەکی "گۆڤاری ئازادی" دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەجۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندین کۆڕ و سیمینار لە ھەولێر و سلێمانی پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لە پاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرھەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن.
1983年他创作了他最早的作品长篇诗歌《家乡》。1989年秋天他在报纸paskoi iraq上发表第一篇文章。1992年他出版了第一本诗集《罪恶与狂欢节》。1997年他写作了小说《蝴蝶的日落》。2017年他获得了尼利-萨赫斯奖(德语:Nelly-Sachs-Preis)。
گوناھ و کەرنەڤال بۆھیمی و ئەستێرەکان کۆی بەرھەمە شێعرییەکان ١٩٨٣ - ١٩٩٨ ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوس دا تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە - کۆی بەرھەمە شیعریەکان ١٩٨٣ - ٢٠٠٤ ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دوژمن ٢٠٠٧
《罪恶与狂欢节》گوناھ و کەرنەڤال 《吉普赛人与石头》بۆھیمی و ئەستێرەکان 《天堂的森林里的工作》ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوس دا 《给玫瑰的悲伤...给天使的悲伤》تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە - کۆی بەرھەمە شیعریەکان 《朋友的港湾...敌人的船》ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دوژمن 《第三只苹果》
مەرگی تاقانەی دوووەم ئێوارەی پەروانە دواھەمین ھەناری دونیا شاری مۆسیقارە سپییەکان جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ کۆشکی باڵندە غەمگینەکان کەشتیی فریشتەکان - بەرگی یەکەم (بڵاوکراوەتەوە لە ١٠/٠٥/٢٠١٢) کەشتیی فریشتەکان - بەرگی دووەم (بڵاوکراوەتەوە لە ٠٧/٠٧/٢٠١٣) کەشتیی فریشتەکان - بەرگی سێیەم ( بڵاوکراوەتەوە لە ۰٦/۰۹/۲۰۱۷) هەورەکانی دانیال - ٢٠١٥
《第二个独生儿之死》مەرگی تاقانەی دوووەم 《蝴蝶的日落》ئێوارەی پەروانە 《世界上最后的石榴》 دواھەمین ھەناری دونیا 《白色音乐家的城市》 شاری مۆسیقارە سپییەکان 《我的叔叔贾姆希德.可汗:那个总是被风吹走的人》 جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد 《伤心鸟的天堂》 کۆشکی باڵندە غەمگینەکان 《天使之船》(1,2,3卷) کەشتیی فریشتەکان 《丹尼尔的云》 هەورەکانی دانیال
بەختیار عەلی
巴赫特雅尔.阿里
نموونەی ھەڵبەستی شێرکۆ بێکەس
诗歌
ژیان
文学生涯
بڵاوکراوەکانی
作品列表
شێرکۆ بێکەس (١٩٤٠-٢٠١٣) کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوید "خەڵاتی تۆخۆڵسکی" وەردەگرێت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند؛ لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.
谢尔科.比卡斯是著名的库尔德语诗人法雅克.比卡斯之子。谢尔科.比卡斯1940年5月2日出生于苏莱曼尼亚。2013年8月4日在斯德哥尔摩因癌症去世。 他是最重要的库尔德语新体诗诗人之一。他出版了多本诗集。他的许多诗歌被译为外语,如丹麦语,意大利语,瑞典语,法语,阿拉伯语。 1965年他参加了由穆斯托伐.巴尔札尼领导的库尔德解放运动,并在库尔德斯坦之声广播电台工作。1986年他因为统治当局的压迫离开伊拉克。 1987年至1992年他流亡瑞典。1987年他获颁图赫尔斯基奖(瑞典语:Tucholskypriset)。1992年他回到伊拉克并担任伊拉克库尔德斯坦自治区文化部部长。 2009年他出版了长达8000多页的作评全集。他总共出版了超过38本诗集。他被称为”诗歌之王“。
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی "تریفەی ھەڵبەست" لە (بەغدا) لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
他16岁时发表了第一首诗歌作品。1986年他的第一本诗集《诗歌的照耀》在巴格达出版。1970年他和其他一些知名的库尔德语诗人一起开始了新体诗运动。 他是库尔德语新体诗的创始人之一。他的诗歌多是关于对家乡和自然的热爱。
لە لای ئەوان لە پشت ھەموو پیاوێکەوە ژنێک ھەیە دەس بە مۆم و دەس بە کتێب و ڕۆژنامە و بە شمشاڵ و بە کەمانچە و دەس بە شەوبۆی خۆشەویستی لە لای ئێمەش لە پشت ھەموو ژنێکەوە پیاوێک ھەیە دەس بە مار و بە بلۆک و بە دڕکەزی و بە بەردەکانی تەڵاق و دەس بە خوێنی مەرگدۆستی
以下为他的一首诗歌: 四个孩子... 土耳其,波斯, 阿拉伯,库尔德 一起画一副人像 第一个(孩子):头 第二个:手 第三个:身体和脚 第四个:肩上的徽章!
تریفەی ھەڵبەست ١٩٦٨ کەژاوەی گریان ١٩٦٩ کاوەی ئاسنگەر ١٩٧١ من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ ١٩٧٣ ئاسک ١٩٧٦ کازیوە ١٩٧٨ دوو سروودی کێوی ١٩٨٠ پیرەمێرد و زەریا ١٩٨٢ رووبار ١٩٨٣ کەشکۆڵی پێشمەرگە ١٩٨٤ داستانی ھەڵۆی سوور ١٩٨٥ ئاوێنە بچکۆلەکان ١٩٨٦ تەمتوومان ١٩٨٨ دەربەندی پەپوولە ١٩٩١ ئافات ١٩٩٣ مێرگی زام، مێرگی ھەتاو ١٩٩٦ خاچ و مار و رۆژژمێری شاعیرێ ١٩٩٨ بۆننامە ١٩٩٨ چراکانی سەر ھەڵەمووت ١٩٩٩ نسێ ١٩٩٩ ژنێک و دوو پیاو ٢٠٠٠ ژن و باران ٢٠٠٠ رەنگدان ٢٠٠١ ئەزموون ٢٠٠١ لە چلەی چلچرایەکدا ٢٠٠١ پیاوێ لە دارسێو ٢٠٠٢ خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم ٢٠٠٢ پاییزە میوان ٢٠٠٢ کوکوختیە بزێوەکە ٢٠٠٣ گۆڕستانی چراکان ٢٠٠٤ ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن ٢٠٠٤ (٣٢. سروودە بەردینەکان ٢٠٠٥ کورسی ٢٠٠٥ لە گوڵەوە ھەتا سووتوو ٢٠٠٦ حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک ٢٠٠٧ کتێبی ملوانکە ٢٠٠٧ تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە ھەڵقوڵین ٢٠٠٧ زێ و زنە ٢٠٠٨ تەون ٢٠٠٩ ھەست و نەست ٢٠١٠ ئێستا کچێک نیشتمانمە ٢٠١١ ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە ٢٠١٢ خێراکە مردن خەریکە بگات ٢٠١٣ نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش ٢٠١٣
《诗歌的照耀》 1968 《哭泣的小屋》 1969 《卡瓦伊.阿斯纳迦尔》 1971 《我因泪水的炽热而干渴》 1973 《羚羊》 1976 《狼和羊》 1978 《河流》 1983 《库尔德战士的故事》 1984 《红色老鹰的故事》 1985 《小镜子》 1986 《蝴蝶谷》 1991 《影子》 1999 《女士和雨》 2000 《我,当我是一只鸟的时候》 2002 《光之墓园》 2004 《我家乡的一位少女》 2011 《快,死亡快到来了》 2013 《用灰烬之水写作》 2013
شێرکۆ بێکەس
谢尔科.比卡斯
شیعرەکانی
诗歌
سەرچاوە
作品
ژیاننامە
生平
مەستوورەی ئەردەڵان (١٨٠٤ - ١٨٤٨) شاعیر و مێژوونووسی کوردە. ناوی خۆی ماھ شەرەف خانم بووە و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی ١٢٢٠ ک.م (١٨٠٤ ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنەدا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە ھاتە دنیا.
马斯图拉.阿达兰 (库尔德语: مەستوورەی ئەردەڵان, 转写: Mastura Ardalan)(1804-1848), 库尔德语诗人, 历史学家。 她的本名叫马赫莎拉夫.哈诺姆 (ماھ شەرەف خانم)。马斯图拉是她的笔名。 她1804年出生于萨南达季, 她来自于著名的库尔德家族卡达里雅尼卡(قادرییەکانی)。这个家族属于苏菲教派, 在库尔德斯坦备受尊重。这个家族最早发源于哈马丹。
ناوی ماھ شەرەف خانم و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی ١٢٢٠ ک.م (١٨٠٤ ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە ھاتە دنیا. باوکی، ئەولەسەن بەگ (ئەبولحەسەن بەگ)، لە پیاوە رەسەنەکانی سنە بووە و بە ماەشەرەف خانمی خوێندووە تا وەھای پێ گەیاندووە کە ناو دەرکا. لە زەمانی خوسرەو خانی ئەردەلان، والیی سنە، کە بە ناکام ناو براوە، خان و ماڵە قادرییەکان لە یەکتر رەنجاون و ئاشت بوونەوە و بوونە خزم. مەستوورە بۆتە خێزانی خوسرەو خان. خانیش لە شیعردانان دا لە خانم نزیک بۆتەوە. لە دیوانی ھەردووکیان دا شیعر بە یەکدا ھەڵدانیان زۆر بەرچاوە. مەستوورە چل و چوار ساڵ تەمەنی بووە کە لە سلێمانی مردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.
她的父亲是阿博哈桑.拜格 (ئەبولحەسەن بەگ)。她的父亲亲自教导她, 直到她成名。 她的丈夫是卡斯拉.卡尼.阿兰达(خوسرەو خانی ئەردەلان)。他的阿兰达帝国当时统治着东库尔德斯坦。在他们共同的诗集里有许多对相互之间爱意的描写。 1848年她在苏莱曼尼亚去世,并埋葬在此地。 她属于最著名的库尔德语诗人和作家之一。
مەستوورە لە شیعردانان، چ بە کوردی و چ بە فارسی، زۆر خاوەن دەستەڵات بووە. بەداخەوە زۆربەی شیعرەکانی لە ناو چووگن و تەنیا دوھەزار بەیتێکی ماوەتەوە کە ساڵی ١٣٠٥ ک.ە (١٩٢٦ ز)، میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی، سەرۆکی فەرھەنگی سنە، لە تاران چاپیانی کردووە. ژمارەی ھۆنراوە کوردییەکانی کەمترن لە فارسییەکانی بەڵام لە قەسیدەیەکی دا کە بەم بەیتەوە دەست پێ دەکا:
她在父亲的监督下学习库尔德语和波斯语。她用这两种语言写作诗歌。但她的许多诗歌已经遗失, 尽有4000多行诗句存世,这些诗句于1926年在德黑兰出版。 例子: گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت بریندارم بە نێشی سینەدۆزی تیری موژگانت 我被你美丽的双眼所吸引, 我被你如箭的睫毛所伤。
عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار)، لێکدانەوە و وەرگێڕانی مێژووی ئەردەڵان.
《阿兰达的历史》,这本书对于研究阿兰达帝国的历史很有价值。她是19世纪末为数不多写作关于库尔德历史的女性。 《诗歌集》,所用语言为库尔德语和波斯语。 《马斯图拉的信仰》, 她写作了关于伊斯兰教中沙斐仪教派的内容。这本书很有价值, 因为她是为数不多写作宗教内容的女性。
مەستوورە ئەردەڵان
马斯图拉.阿达兰