# ku/4GBaUQduFsng.xml.gz
# zh/4GBaUQduFsng.xml.gz
(src)="1"> چەند ساڵێک لەمەوبەر هەستم ئەکرد لە چاڵێکدا گیرم خواردووە بۆیە بڕیارم دا کە شوێن پێی فەیلەسوفی مەزنی ئەمریکی ، مۆرگان سپەرلەک هەڵگرم . وە شتێکی نوێ تاقی بکەمەوە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ بیرۆکەکە لە راستیدا زۆر سادەیە بیر لە شتێ بکەرەوە کە هەمیشە ویستوتە زیادی بکەیت بۆ ژیانت . وە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوو تاقی بکەرەوە وا دەردەکەوێت کە ٣٠ ڕۆژ ماوەیەکی تەواو بێت بۆ ئەوەی خوویەکی نوێ بۆ ژیانت زیاد بکەیت یاخود کەمی بکەیت وەکو سەیرکردنی هەواڵەکان لە ژیانت چەند شتێک هەیە . کە لەم تەحەدییە ٣٠ ڕۆژانەوە فێری بووم یەکەمیان بریتییە لە لە جێی ئەوەی چەندین مانگ تێپەڕێت بێ ئەوەی هیچت تیا بیر بمێنێ کاتەکە زۆر زیاتر بيرەوەرتر بوو ئەمە بەشێک بو لە تەحەدییەکە . کە هەموو ڕۆژێ وێنەیەک بگرم بە تەواوەتی بیرم دێت لە کوێدا بووم . وە چیم دەکرد ئەو ڕۆژە هەروەها تێبینی ئەوەشم کرد کە لەگەڵ ئەوەی دەستم کرد بە تەحەدی قورستری ٣٠ ڕۆژی متمانەم بە خۆم زیاتر دەبوو لە کەسێکی نا کۆمەڵایەتی ، کە هەمیشە لەسەر کۆمپیوتەرەکەم بوو گۆڕام بۆ کەسێک . کە با پاسکیل دەچێت بۆ کارەکەی هەر بۆ خۆشی تەنانەت ساڵی پار ، سەرکەوتم بەسەر شاخی کیلیمانجارو . کە بەرزترین شاخە لە ئەفریقادا من هەرگیز وا سەرکێش نەبووم لە پێش ئەوەی . تەحەدییە ٣٠ ڕۆژییەکانم دەست پێبکەم هەروەها تێگەیشتم کە ئەگەر بە ڕاستی شتێکت بوێت دەتوانیت هەر شتێك بێ لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا ئەنجامی بدەیت هەرگیز ویستوتە کە ڕۆمانێک بنوسیت ؟ ، هەموو نۆڤەمبەرێک چەندەها کەس هەوڵدەدەن کە ڕۆمانێکی ٥٠٠٠٠ ووشەیی سەر لە نوو بنووسن . لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا وادەردەکەوێت کە ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە کە ڕۆژانە ١٦٦٧ ووشە بنووسیت بۆ مانگێک بۆیە منیش کردم نهێنییەکەی ئەوەیە کە نەخەویت هەتا ووشەکانی ئەو ڕۆژەت دەنوسیت لەوانەیە بێبەش بیت لە خەو . بەڵام ڕۆمانەکەت تەواو دەکەیت ئێستا ئایا کتێبەکەی من مەزنترین ڕۆمانی داهاتوی ئەمریکا دەبێت ؟ ، نەخێر ، من بە مانگێک نووسیم ، ئەمە زۆر ناخۆشە بەڵام تا کۆتایی ژیانم داTED ئەگەر جۆن هۆدجمان ببینم لە ئاهەنگێکی پێویست ناکا بڵێم من زانایەکی کۆمپیوتەرم نا ، نا ، ئەگەر بمەوێت " دەتوانم بلێم " من ڕۆمان نووسم پێکەنین لێرەدا شتێک هەیە کە لە کۆتاییدا دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم من ئەوە فێربووم کە ، کاتێک گۆڕانکاری بچوک و بەردەوامم دەکرد دەمتوانی بەردەوام بم لەسەریان وە زیاتر دەمانەوە شتێکی هەڵە نیە کە هەڵبسیت بە تەحەدییەکی گەورەی شێتانە لە ڕاستیدا زۆر سەرنجڕاکێشە بەڵام کەمتر ئەگەری مانەوەیان هەیە کاتێک وازم لە شەکر هێنا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ڕۆژی ٣١ بەم شێوەیە بوو پێکەنین پرسیاری من بۆ ئێوە ئەوەیە چاوەڕێی چی دەکەن ؟ من گرەنتی ئەوە دەکەم کە ٣٠ ڕۆژی داهاتوتان هەر لێ دەڕوات گەر پێت خۆش بێت یاخود نا کەواتە بۆ بیر لە شتێ ناکەنەوە کە هەمیشە ویستوتانە بیکەن وە تاقی کەنەوە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا . سۆپاس . چەپلە لێدان
(trg)="1"> 幾 年 前 ,
(trg)="2"> 我 突 然 覺 得 生 活 枯 燥 無 味 ,
(trg)="3"> 於 是 我 決 定 步
# ku/4XnxVaQ5spL2.xml.gz
# zh/4XnxVaQ5spL2.xml.gz
(src)="1"> ئێمە قوربانی نادەین لە پێناو سەرمایەداری دا سەرمایەداری دەکەین بۆ ڕزگاربوون هەرچۆنێک بێت ، داستانەکە گرنگ بێت یان نا داستانی قوربانی ڕێگایەک بونیاد دەنێت کە ئافرەتی تێدا ببینین ناتوانین بڕیار لەسەر ئەو شتانە بدەین کە نایانبینین ناتوانین سەرمایەداری لەسەر بابەتێک بکەین کە نایبینین ئەمەش وێنای دەموچاوێکی نەرم و نیانە شەش ساڵ لەمەوبەر دەستم کرد بە نوسین دەربارەی ئەو ئافرەتانەی کە سەرکەوتوون لە کارەکانیاندا لە ساتەکانی ململانێ وە دواتریش هەستام بە نوسینی چیرۆکی ئابوری کە زۆر کەسایەتی گرنگ لە خۆ دەگرد کە هیچ کەس باسی نەکردون منیش بە کەسایەتی زۆر گرنگم دەزانین دواتر دەرکەوت کە ئەو کەسایەتیانەش ئافرەتن وازم لە کەناڵی دەنگوباسی ( ئەی بی سی ) هێنا ، کە لە تەمەنی ٣٠ ساڵی دا حەزم لێی بوو تاکو بچمە کۆلێژی بازرگانی مەبەستم ئەو بەشەیە کە هیچ شتێکم لە بارەیەوە نەدەزانی هیچ کام لەو ئافرەتانەی کە لەگەڵیاندا گەورە بووم لە ماری لاند کەسیان زانکۆیان تەواو نەکردبوو چ جا کۆلێژی بازرگانی ئەوان گیریان خواردبوو بە دەست بەخێو کردنی منداڵ و کڕێی خانووەکانیانەوە هەر لە منداڵییەوە بۆم دەرکەوتووە بە دەست هێنانی کارێک کە ڕێزی تێدا بێت و ژیانت دابین بکات گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانتدا درووست دەکات بە تایبەت بۆ ئە خێزانانەی کە بەرەنگاری ژیان دەبنەوە کەواتە ، ئەگەر بتەوێت کە باس لە کار بکەیت دەبێت باس لە بازرگانی بکەین ئەگەر ویستمان قسە بکەین دەربارەی ڕابەری لە کاردا بێگومان لە کاتی جەنگ و دواتریش دەبێت دەربارەی ئافرەت قسە بکەن لەبەرئەوەی لەدوای مەینەتی بە تەنها ئافرەت دەمێنێتەوە لەدوای ئەو کوشتارگەیەی کە لە ڕواندا ڕوویدا لە % ٧٧ ی ڕزگاربووەکان ئافرەت بوون دەمەوێت ئاشناتان بکەم بەو بازرگانانەی کە چاو پێ کەوتنم لەگەڵ کردوون وە هەندێک لەو شتانەتان پێ بلێم کە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا فێریان کردووم لە ساڵی ٢٠٠٥ چووم بۆ ئەفغانستان بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێک بنوسم بۆ ڕۆژنامەی فاينانشيال تايمز لەوێ جاوم بە کامیلا کەوت ئافرەتێکی گەنج بوو پێی وتم کە ڕازی نەبووم بە کار کردن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە ڕەنگە دەستکەوتی مانگانەی بگەیشتایە ٢٠٠٠ دۆلار ئەوەش داهاتێکی زۆرە بوو بۆ وەها شوێنێک بەڵام ئەم ڕەتی کردەوە کە کاریان لەگەڵدا بکات لەبەر ئەوەی ئەو بە نیاز بوو کاری داهاتووی خۆی دەست پێ بکات ئەویش مەڵبەندی راوێژکاری بازرگانی بوو کە لێهاتووی بازرگانی فێری پیاوان و ژنان بکات لە سەر تا سەری ئەفغانستان بە پێێ وتەی ئەو ، ئابوری کارێکی زۆر گرنگە بۆ دواڕۆژی وڵاتەکەی لەبەر ئەوەی کاتێک لایەنە نێو دەڵەتێکان ئەوێ جێ دەهێڵن ئابوری یاریدەدەر دەبێت لە پاراستن و سەقامگیرکردنی وڵاتەکەیدا ئەو وتی : بازرگانی بۆ ئافرەتان گرنگترە چونکە بەدەست هێنانی داهات ، بەدەستهینانی ڕێزە پارە مانای هێزی ئافرەتانە منیش بەم قسەیە سەرم سوڕما مەبەستم ئەوەیە ئەم ئافرەتە بۆ تەنها ساتێک لە ئاشتیدا نەژیاوە کە ئەمیش لەیەکێک لە پێشبڕکێکارەکانی بەرنامەی ( ماوەی شاگردی ) دەچوو پێکەنین من پرسیارم لێ کرد وتم : چۆن لەم جیهانەدا هێندە لەبارەی بازرگانییەوە دەزانیت بۆچی تۆ هێندە بە پەرۆشیت ؟ وتی : گەیل لە ڕاستیدا ئەمە سێهەمەین کاری منە یەکەم پڕۆژەم دیزاینی جلوبەرگ بوو من لە ژێر دەسەڵاتی طالیبان دەستم بە کارکردن کرد لە ڕاستیدا کارەکانم نایاب بوون لەبەر ئەوەی ئێمە کارمان بۆ هەموو ئافرەتی گەڕەک دەدۆزییەوە هەر ئەمەش بوو وای لێکردم کە ببمە بازرگان بیر لەمە بکەنەوە لەوێ چەندین ئافرەت هەبوون کە هیلاکی زۆریان چەشتووە تاکو بژێوی ڕۆژانەیان دابین بکەن لەو ماوەیەی کە تەنانەت نەیاندەتوانی بێنە سەر شەقامەکانیش هەروەها لە کاتی ڕوخانی ئابوریدا ئەو کاتەی خەڵکی دەستیان کرد بە فرۆشتنی یاری منداڵ و پێڵاو و تەنانەت دەرگاو پەنجەرەکانیشیان تەنها بۆ ئەوەی بە زیندویی بمێننەوە ئەم ئافرەتانە جیاوازییەکی زۆریان دروست کرد لە نێوان ژیان و لە برسا مردن دا بۆ زۆرێکیان نەم دەتوانی لەم چیرۆک دوور بکەومەوە ، لە ناونیشانەکەش لەبەرئەوەی بۆ هەرشوێنێک دەڕۆشتم لەو ئافرەتانەم دەبینی کە لەوە دەچوو کەس هیچ دەربارەی ئەم ئافرەتانە نەزانن تەنانەت حەزیش نەکەن کە بزانن سەردانی بۆسنەم کرد لە سەرەتای کارەکەم چاوم بە بەرپرسی بانک کەوت ئەویش پێی وتم : دەزانی چی گەیڵ من بڕوا ناکەم هیچ ئافرەتێک بدۆزیتەوە لە بۆسنەدا بازرگانی بکات بەڵام لەم نزیکانە ئافرەتێکی لێیە کە پەنیر دەفرۆشێت لە لایەکی شەقامەکەوە لەوانەیە تۆ بتوانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەیت دوای ئەوە چومە دەرێ بۆ ئەوەی ڕاپۆرت ئامادە بکەم هەر لە یەک ڕۆژدا چاوم بە ( نارسیسا کاڤازۆڤیک ) کەوت کە لەو کاتەدا خەریکی کردنەوەی کارگەیەکی تازە بوو لە و ناوچەیەی هێڵەکانی پێشەوەی جەنگی ساراجیڤۆ دەستی کرد با کارەکانی خۆی کە لە گەراجێکی چۆڵدا بوو لەوێ سەرقاڵی دورین و بڕینی چەرچەف و بەرگە پشتی بوو ئەو شتانەشی دەبرد بۆ بازاڕەکانی شارەکە تاکو بتوانێت خێزانێک کە پێک هاتبوو لە ١٢- ١٣ کەس ، بەخێو بکات کە پشتیان بەم ئافرەتە بەستبوو تاکو بە زیندویی بمێننەوە کاتیک من چاوم پێ کەوت ئەو ٢٠ کارمەندی هەبوو زۆربایان ئافرەت بوون کە منداڵەکانیان دەنارد بۆ خوێندنگە ئەو تەنها دەتپێکی ئەم کارە بوو من چاوم بە چەند ئافرەتێک کەوت کە بازرگانی ڕۆنی سروشتی و بازرگانی شەراب و گەورەترین کاری ئاژانسی ڕیکلامیشیان لە وڵاتدا بەڕێوە دەبر کەواتە ، سەرجەمی ئەم چیرۆکانە کرانە کتێبێکی بازرگانی بە ناوی هێراڵد تریبیون دوای بڵاو بونەوەی ئەو چیرۆکە چوومە سەر لاپتۆپەکەم و چیرۆکەکانم نارد بۆ بەرپرسی بانقی فەرماندەیی پێم وت : با ئەمەت لابێت ، نەوەک بە دوای بازرگاندا بگەڕێیت لە کۆنگرەی وەبەرهێنانی داهاتووتدا با ئەم ئافرەتانەت لەبەرچاو بێت چەپڵە بەڵام بیر لەمەیان بکەنەوە فە رمانبەری بانقی نێودەوڵەتی تەنها کەس نییە کە بە شێوەیەک بیتوانیایە سەیری ئافرەت بکات ئەگەربە مەبەست بێت یاخود بێ مەبەست کارێکی بەربڵاوە هەروەها ئەمەش گومراکردنێکی بەرچاوە کاتێک وشەی " پڕۆژەی بچوک " دەبینیت یەکەم شت کە دێت بە خەیاڵتدا ئەو پڕۆژەیە یە کە ئافرەتی تێدایە هەروەها وشەی " پێشەنگ ، بەتوانا " دێتە بەرچاوت هەموان بیر لە پیاوان دەکەنەوە بۆچی ئەمە وایە ؟ لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی نا یەکسانی و ماف خواردنی ئافرەتانەوە بیردەکەینەوە پاڵپشتی کردنی پڕۆژە بچوکەکان کارێکی زۆر چاک و بەسودە ئەوەش دەبێتەهۆی جێبەچی کردنی پێویستیەکان بەڵام ئێمە دەبێت هیوای گەورەمان نەبێت ئاواتەکان سنووردارن کاتێک پەیوەندی دەبێت بە ئافرەتەوە ئەوان لەناخەوە هیوا و ئاواتێکی زۆریان هەیە ئەوان ئارەزوو دەکەن کە ئیشەکانیان لە کەمێکەوە ببێت بە زۆرتر و زۆرتریش بێت لە زۆربەی شوێنەکان ئافرەتی بەتوانا هەن کە ئەو کارەیان پێبکرێت لە ویلایەتە یەک گرتووەکان ئەو ئافرەتانەی کار بەڕێوە دەبەن هەلی کار بۆ پێنج ملێون و نیو دابین دەکەن لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە کۆریای باشور و ئەندەنوسیا دا ئافرەت خاوەنی نیوەی کۆمپانیاکانی دەوڵەتن % ٢٠ ئافرەتان لە چین پڕۆژە بچوکەکان بەڕێوە دەبەن وە لە وڵاتە دواکەوتووەکانی ڕێژەکەی دەگاتە % ٤٠ بۆ % ٥٠ لە زۆربەی ئەو جێگایانەی کە من سەردانی دەکەم چاوم بە ئەو ئافرەتی بەتواناو پێشەنگ دەکەوێت کە دەیانەوێت بڕۆنە ناو جیهانی ئابووری و کارەوە بۆ ئەوەی تۆری ئابوری خۆیان دروست بکەن بەڵام زۆر بەی کات پشت گوێ دەخرێن لەبەر ئەوەی زەحمەتە کە یارمەتییان بدەن پێدانی قەرزی ٥٠ . ٠٠٠ دۆلاری کارێکی مەترسییە لە جیاتی ئەوە ٥٠٠ دۆلاریان دەدەنێ وەکو ئەوەی بانکی نێودەوڵتی ئاماژەی پێدا ماوەیەک لەمەوپێش ئەم ئافرەتانە گیریان خواردوە لەناو بەرهەم هێناندا ئەو پرۆژە بچووکانە پارەی بەرهەمهێنانی پێویستیان نییە بۆ گەشەکردن و پەرەسەندن ئەو پرۆژە بچووکانە ناتوانێت دەست بەرداریان بین لەم دواییانەدا لە کۆشکی وڵاتی واشنتۆن بووم ئافرەتێکی بەتوانا و پێشەنگی ترم بینی کە لە غانا وە هاتبوو ئەو شیرینی دەفرۆشت هاتبوو بۆ واشنتۆن نەهاتبوو بۆ پارەیەکی کەم و سادە بەدەست بهێنێت بەڵکو بۆ وەبەرهێنانێکی زەخم و بەهێز هاتبوو بۆ ئەوەی بتوانێت کارگەیەک بکڕێت بۆ دروست کردنی شیرینی هەروەها کڕینی پێداویستیەکان تابتوانێت شیرینیەکە هاوردە بکات بۆ ئەفەریقا و ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەراست دورتریش لەوە دەگەڕا بە شوێن سەرمایەدارێک کە توانای دامەزراندنی زیاتر لە بیست کەسی هەبێت کە ئێستا کاردەکەن لەگەڵی سەرمایەدارێک بێت کە یارمەتی گەشەپیدانی ئابوری وڵاتەکەی خۆی بدات هەوالە خۆشەکە ئەوەیە ئێمە دەزانین چی سەرکەوتوو دەبێت لە ڕێگەی ئەزمون و تاقیکردنەوە کە فێری ئەوەی کردین ئێمە پێویستمان بەوە نیە بگەرێین بە شوێن ڕێگە چارەیەک چونکە ڕێگە چارەمان لایە وەک بینا کردنی قەرزی پارە قەرزەکان با لەسەر دەستکەوت بن نەک لەسەر سەرمایەدار با قەرزدان لەسەر بنەمای بەڵگەنامە بن نەک لەسەر بنەمای بارمتە لەبەرئەوەی زۆربەی ئافرەتەکان زەویان نییە پێگەی ( کینا . ئۆرگ ) هەڵدەستێ بە پێدانی قەرزی بچووک ئێستا ئەو بە ئاپۆرای جەماوەریدا تێدەپەرێ بۆدانی قەرزی بچووک و مام ناوەندی ئەمە تەنها پێشەکییە کە بەم دواییانە بوە بە شتێکی باو بۆ پیاهەڵدانی ئافرەت بە " ئابوریەکی بەرز لە وڵاتانی ئابوری نزم " من واهەست دەکەم ئەمە کارێکی خراپە ئایا دەزانن بۆچی ؟ من لەبەر ئەوەی لە بواری ئابووری دا کارم کردووە کە پێنچ سەد ملیار بەلای کەمەوە لە سەدەی پێشودا ئابوری توشی شکست بوو لەبەر ئەوەی ئەوانەی وەبەرهێنانیان دەکرد سودیان لەمە بینی لە کاتێکدا کە ئابوری بەرەو دواوە دەچوو هەڵسان بە دروست کردنی کەرەستەی دراو پارەی تازەیان داهێنا ئەمە هاوردە کرا بۆ بازاڕی وڵاتە دواکەوتووەکان چەندێک جوان دەبوو ئەگەر بێتو لە جیاتی ئەوەی ئاواتەکانمان تەنها قسە بێت ببێت بە بەرهەمهێنانی ڕاسەقینە وە ٥٠٠ بلیۆنمان خستە کار لە بازاڕی کاری ئافرەت ، کە سودێکی زۆری هەیە تەنها بیر لەو دەستکەوتانە بکەرەوە کە لەو ڕێگەیەدا دەستیان دەکەوێت کاتێک کار دەبێ ، بەرهەمهێنان بەخێوکردنی منداڵ ، بێکاری تەندروستی دەرونی و فێربونی ڕەوشت وە زۆر شتی تریش لەبەرئەوەی کاتێک ئاماژەی پێکرا لە لایەن ئابوری جیهانییەوە جیاوازی کردن لە نێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا بەندە بە ئاستی پێشبڕکێی ئابوری لە وڵاتەکاندا وە هیچ وڵاتێک نیە لە دونیادا بەتەواوەتی بێ فەرق و جیاوازی بێت لە نێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا هیچ وڵاتێک نییە هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت هێشتا هەلێکمان ماوە وە هەلی گەشەسەندنمان هەیە هەروەک دەبینن ئەم کارە تەنها بۆ پەیاکردنی پارە نییە بەڵکو گەشەسە ندنی جیهانی و کاری جیهانی ئەمە دەربارەی ئەوەیە کە چۆن وەبەرهێنان دەکەین و چۆنیەتی تێڕوانین لە ئافرەت ئافرەت لەوە زیاتر ناتوانێت ببێت بە نیوەی دانیشتوانی کۆمەڵگا و سەرمایەداری تایبەت و سنوردار چەپڵە هەندێ کات دەکەومە ناو گفتوگۆیەکی خۆشەوە لەگەڵ برادەرە ڕۆژنامەنوسەکانم کاتێک پێم دەڵێن گەیل ئەم چیرۆکانە زۆرجوانن بەڵام تۆ دەربارەی شتی نامۆ دەنوسێت ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانم و توڕەبوونم لەبەر دوو هۆکار یەکەمیان لەبەرئەوەی وشەی نامۆ زۆر شتی نامۆ هەبوە بووە بە کاری گرنگ دووەمیان ، کاتێک دەربارەی پیاوێکی سەرکەوتوو قسە دەکەین زۆربەی کات ئەوانەن کە بت و پێشەنگ و داهێنەرن ئێمەش دەبێت شوێن پێی ئەوان بکەوین بەڵام کاتێک باس لە ئافرەت دەکەین هەموو کات بە نامۆ دایان دەنێین و سەیری سەرکەوتنەکانیان ناکەین یاخود پشتگوێیان دەخەین لە کۆتایدا هیچ کۆمەڵگەیەک نیە لە جیهاندا کە دوچاری گۆڕان نەبێتەوە بەهۆی بونی شتە نامۆکانیانەوە جا لەبەرچی ئەو ئافرەتە پێشەنگانە ، ئەوانەی گۆڕان دروست دەکەن بەرزنەکرێنەوە و پشتگیری نەکرێن لەجیاتی ئەوەی تەنها ستایش بکرێن ئەم مامەڵە نەرمە بە نیسبەت منەوە کارێکی تایبەتییە بەشێوەیەک ئەمە ژیانی منی دروست کرد دایکم بە بێ باوک بەخێوی کردم بە ڕۆژ وەکو کارمەندی بەدالە کاری دەکرد بە شەوانیش قوتوی معلەباتی دەفرۆشت بۆئەوەی من پێبگەیەنێت، بۆئەوەی سەرکەوم لە ژیانمدا لەو بازاڕانەدا شتمان دەکڕی کە داشکانی تێدا بوو دەگەڕاین بۆ ئەو دوکانەی شتیان بە جووت دەفرۆشت کاتێک دایکم تووشی سەرەتانی سنگ بوو لە دەرەجەی چوارەم نەیتوانی کە دەرێژە بە کارەکانی بدا داوایەکمان پێشکەس کرد بۆ ئەوەی یارمەتی خۆراکیمان بدەن هەستم بە دڵ تەنگی دەکرد بۆ ئەو حاڵەی کە تێیدا بووین کچێکی تەمەن ٩ بۆ ١٠ ساڵان دەبووم هەموو کات دایکم پێی دەوتم بە بەراورد لەگەڵ کێشەی خەڵک لە دونیادا تۆ هێشتا نەگەیشتویتە ٣ لە ١٠ پێکەنین کاتێک زانیاریەکانم پێشکەس بە کۆلێژی ئابوری دەکرد وام هەست دەکرد کە ناتوانم بخوێنم و کۆلێج تەواو بکەم هیچ کەس لە خزمەکانم نەیانتوانیبوو کۆلێج تەواو بکەن و بگەن بەو ئاستە بە سەردانێک چووە ماڵی پورێکم کە چەندەها ساڵە بەهۆی لێدانی مێردەکەیەوە دەناڵێنێت وە ڕایکردبوو لە ماڵەکەی ، لەدەست ئەو مێردەی کە خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەکرد هیچی لەگەڵ خۆی نەبرد بێجگە لەو کەرامەتەی کە هەیبوو پێی وتم
(trg)="1"> 我 哋 唔 會 投 資 喺 受 害 者 身 上
(trg)="2"> 我 哋 投 資 喺 生 還 者 身 上
(trg)="3"> 無 論 投 資 係 多 定 少