# ku/4GBaUQduFsng.xml.gz
# uz/4GBaUQduFsng.xml.gz


(src)="1"> چەند ساڵێک لەمەوبەر هەستم ئەکرد لە چاڵێکدا گیرم خواردووە بۆیە بڕیارم دا کە شوێن پێی فەیلەسوفی مەزنی ئەمریکی ، مۆرگان سپەرلەک هەڵگرم . وە شتێکی نوێ تاقی بکەمەوە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ بیرۆکەکە لە راستیدا زۆر سادەیە بیر لە شتێ بکەرەوە کە هەمیشە ویستوتە زیادی بکەیت بۆ ژیانت . وە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوو تاقی بکەرەوە وا دەردەکەوێت کە ٣٠ ڕۆژ ماوەیەکی تەواو بێت بۆ ئەوەی خوویەکی نوێ بۆ ژیانت زیاد بکەیت یاخود کەمی بکەیت وەکو سەیرکردنی هەواڵەکان لە ژیانت چەند شتێک هەیە . کە لەم تەحەدییە ٣٠ ڕۆژانەوە فێری بووم یەکەمیان بریتییە لە لە جێی ئەوەی چەندین مانگ تێپەڕێت بێ ئەوەی هیچت تیا بیر بمێنێ کاتەکە زۆر زیاتر بيرەوەرتر بوو ئەمە بەشێک بو لە تەحەدییەکە . کە هەموو ڕۆژێ وێنەیەک بگرم بە تەواوەتی بیرم دێت لە کوێدا بووم . وە چیم دەکرد ئەو ڕۆژە هەروەها تێبینی ئەوەشم کرد کە لەگەڵ ئەوەی دەستم کرد بە تەحەدی قورستری ٣٠ ڕۆژی متمانەم بە خۆم زیاتر دەبوو لە کەسێکی نا کۆمەڵایەتی ، کە هەمیشە لەسەر کۆمپیوتەرەکەم بوو گۆڕام بۆ کەسێک . کە با پاسکیل دەچێت بۆ کارەکەی هەر بۆ خۆشی تەنانەت ساڵی پار ، سەرکەوتم بەسەر شاخی کیلیمانجارو . کە بەرزترین شاخە لە ئەفریقادا من هەرگیز وا سەرکێش نەبووم لە پێش ئەوەی . تەحەدییە ٣٠ ڕۆژییەکانم دەست پێبکەم هەروەها تێگەیشتم کە ئەگەر بە ڕاستی شتێکت بوێت دەتوانیت هەر شتێك بێ لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا ئەنجامی بدەیت هەرگیز ویستوتە کە ڕۆمانێک بنوسیت ؟ ، هەموو نۆڤەمبەرێک چەندەها کەس هەوڵدەدەن کە ڕۆمانێکی ٥٠٠٠٠ ووشەیی سەر لە نوو بنووسن . لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا وادەردەکەوێت کە ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە کە ڕۆژانە ١٦٦٧ ووشە بنووسیت بۆ مانگێک بۆیە منیش کردم نهێنییەکەی ئەوەیە کە نەخەویت هەتا ووشەکانی ئەو ڕۆژەت دەنوسیت لەوانەیە بێبەش بیت لە خەو . بەڵام ڕۆمانەکەت تەواو دەکەیت ئێستا ئایا کتێبەکەی من مەزنترین ڕۆمانی داهاتوی ئەمریکا دەبێت ؟ ، نەخێر ، من بە مانگێک نووسیم ، ئەمە زۆر ناخۆشە بەڵام تا کۆتایی ژیانم داTED ئەگەر جۆن هۆدجمان ببینم لە ئاهەنگێکی پێویست ناکا بڵێم من زانایەکی کۆمپیوتەرم نا ، نا ، ئەگەر بمەوێت " دەتوانم بلێم " من ڕۆمان نووسم پێکەنین لێرەدا شتێک هەیە کە لە کۆتاییدا دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم من ئەوە فێربووم کە ، کاتێک گۆڕانکاری بچوک و بەردەوامم دەکرد دەمتوانی بەردەوام بم لەسەریان وە زیاتر دەمانەوە شتێکی هەڵە نیە کە هەڵبسیت بە تەحەدییەکی گەورەی شێتانە لە ڕاستیدا زۆر سەرنجڕاکێشە بەڵام کەمتر ئەگەری مانەوەیان هەیە کاتێک وازم لە شەکر هێنا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ڕۆژی ٣١ بەم شێوەیە بوو پێکەنین پرسیاری من بۆ ئێوە ئەوەیە چاوەڕێی چی دەکەن ؟ من گرەنتی ئەوە دەکەم کە ٣٠ ڕۆژی داهاتوتان هەر لێ دەڕوات گەر پێت خۆش بێت یاخود نا کەواتە بۆ بیر لە شتێ ناکەنەوە کە هەمیشە ویستوتانە بیکەن وە تاقی کەنەوە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا . سۆپاس . چەپلە لێدان
(trg)="1"> Bir necha yil avval
(trg)="2"> Men o' zimni , boshi berk ko' chaga kirib qolgandek sezdim , va buyuk Amerkalik faylasuf Morgan Spurlok 'ning izidan borishga qaror qildim , va 30 kun ichida yangi narsalar qilib ko' rdim .
(trg)="3"> G' oya - juda oddiy edi .

# ku/OuuMzuRbUAIR.xml.gz
# uz/OuuMzuRbUAIR.xml.gz


(src)="1"> بیرۆکە گەورەکەم بیرۆکەیەکی زۆر زۆر بچکۆلانەیە کە دەتوانێت گرێی بلیۆنەەها بیرۆکەی گەورە بکاتەوە کە ئێستا دامرکاون لە ناخماندا بیرۆکە بچکۆلەکەم کە دەتوانێت ئەوە بکات بریتیە لە نوستن ( پێکەنین ) ( چەپڵە ) ئەم هۆڵە پڕە لە ئافرەتی ناسراو ئەم ژوورە پڕە لە ئافرەتی بێ خەو منیش بە شێوەیەکی گران فێری بەهای خەو بووم پێش دوو ساڵ و نیو بەر لە ئێستا لە هیلاکیدا بورامەوە سەرم کێشای بە مێزەکەمدا و ئێسکی کوڵمم شکا هەروەها پێنج تەقەڵ کەوتە چاوی ڕاستم پاشان دەستم کرد بە گەشتێک بۆ گەڕان و دۆزینەوەی بەهای نوستن هەروەها لەو گەشتەدا خوێندم ، چاوم بە دکتۆر و زاناکان کەوت ، وە من لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم کە باشترین ڕێگە بۆ ژیانێکی زیاتر بەرهەمهێنەر ژیانێکی پڕ ئەندێشە ، ژیانێکی خۆشتر بریتیە لە نوستنێکی باش ( چەپڵە ) هەروەها ئێمەی ئافرەت هەڵدەستین بە پێشڕەوی کردن لەم شۆڕشە نوێیەدا ، لەم بارە مێیینە نوێیەدا ئێمە دەنوین بۆ گەیشتن بە لوتکە ، بەڵێ دەنوین ( پێکەنین ) ( چەپڵە ) لەبەرئەوەی بەداخەوە بۆ پیاوان کەمی خەو بووە بە نیشانەی پیاوەتی لەم دواییانەدا ژوانێکم هەبوو لەگەل پیاوێک خۆی بەوەوە هەڵدەکێشا کە شەوی ڕابردوو تەنها چوار کاتژمێر خەوتوە هەستم دەکرد کە دەبێت بڵێم ... بەڵام نەموت ... دەمویست بڵێم " دەزانی چی ئەگەر کاتژمێرێک زیاتر بنوستیتایە ، ئەم ژوانەمان زۆر زیاتر خۆش دەەبوو ( پێکەنین ) ئێستا جۆرێک لە پێشبڕکی هەیە بۆ کەم خەوی لە پیاواندا بەتایبەتی لێرە لە واشنتۆن ، ئەگەر بتەوێت ژوانێکی نانی بەیانی ساز بکەی وە بڵێیت ، " کاتژمێر هەشت چۆنە بەلاتەوە ؟ " ئەوان وەک وایە بڵێن " کاتژمێر هەشت زۆر دڕەنگە بۆ من ، بەڵام ئاساییە ، دەتوانم یاریەکی تێنس بکەم هەروەها هەندێ تەلەفۆنی کۆنگرەو کاتژمێر هەشت دەتبینم " وادەزانن ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوان زۆر سەرقاڵن و بەرهەمهێنن بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان وانین لەبەرئەوەی ، لە ئێستادا سەرکردەی زۆر زیرەکمان هەیە لە بازرگانیدا ، لە داراییدا ، لە سیاسەتدا کە بڕیاری زۆر نابەجێ دەدەن کەواتە ڕێژەی زیرەکی زۆر بەواتای ئەوە نایەت کە تۆ سەرکردەیەکی باشیت لەبەرئەوەی واتای سەرکردایەتی بریتیە لە توانای بینینی شاخی بەفرینە پێش ئەوەی بکێشێت بە تایتانیکدا بە داخەوە زۆرێک لە شاخی بەفرینمان هەیە کە بەر تایتانیکەکەمان کەوتوون لەڕاستیدا ، وا هەستدەکەم کە ئەگەر براکانی لیمان براو خوشکی لیمان بونایە لەوانەبوو تا ئێستا بمانایە ( چەپڵە ) لە کاتێکدا کە هەموو براکان سەرقاڵ دەبوون بەتەواوی و بە دریژای ٢٤ کاتژمیر لە هەر ٧ ڕۆژەکەی هەفتەدا لەوانەیە خوشکێک تێبینی ئەو شاخە بەفرینەی بکردایە لەبەرئەوەی دوای حەوت کاتژمێر و نیو یان هەشت کاتژمیر خەو هەڵدەستا وە توانای دەبوو بۆ بینینی وێنە گەورەکە کەواتە ، هەروەک چۆن ڕووبەڕوی زۆرێک لە تەنگ و چەڵەمەکان دەبینەوە لە جیهانی ئێستاماندا ئەوەی باشە لەسەر ئاستی کەسێتیمان ئەوەی کە دەبێتە هۆی خۆشی زیاتر ، سوپاسگوزاری و کاریگەری لە ژیانماندا هەروەها بوونمان بە باشترین لە کارەکانماندا هەر ئەوەیە کە باشترینە بۆ جیهانیش بۆیە داواتان لێدەکەم کە چاوەکانتان بنوقێنن و بیرۆکەی نایاب بدۆزنەوە کە ون بووە لە ناخماندا بۆ کوژاندنەوەی بزوێنەرەکانتان و دۆزینەوەی توانای خەو سوپاس ( چەپڵە )
(trg)="1"> Mening katta g' oyam juda ham kichik g' oya .
(trg)="2"> U ayni paytda ichimizda uxlab yotgan milliardlab ulkan g' oyalarni uyg´ota oladi .
(trg)="3"> Shu ishni bajardigan mening kichkina bir g' oyam uyqudir .

# ku/Q7lfvH1C9QMC.xml.gz
# uz/Q7lfvH1C9QMC.xml.gz


(src)="1"> من نوسەرم نوسینی کتێب ئیشمە ، بەڵام بێگومان لەوەش زیاترە هەروەها ئەمە بۆتە خۆشەویستی ژیانم و هۆگری بووم باوەڕ ناکەم هیچ کات ئەمە بگۆڕێت بەڵام ئەوە م وتوە ، کە شتێکی سەیر لەم دواییانەدا ڕوویداوە لە ژیانمداو لە پیشەکەمدا کەوای لێکردم گۆڕانکاریەکی تەواو ئەنجام بدەم لە پەیوەندیەکانمدا لەگەڵ ئەم ئیشەمدا شتە سەیرەکە ئەوەیە بەم دواییە کتێبێکم نوسی ئەم یادنامەیە ناوی خواردن ، نوێژ ، خۆشەویستیە کە بەتەواوی جیاوازە لەگەڵ کتێبەکانی ترمدا لەبەر چەند هۆیەک هاتۆتە دنیاوە ، بەرەو گەورەبون چوە هەستی گەورە ، ئەو کتێبەی کە زووتر دەفرۆشرێت لە هەموو جیهاندا ئەنجامەکەی ئەوەیە کە دەچم بۆ هەموو شوێنێک ئێستا خەڵک وا مامەڵەم لەگەڵ دەکات کە وەک ئەوە وایە پاشەڕۆژم دیاری کرابێت بەڕاستی پاشەڕۆژم .... پاشەڕۆژم وەک ئێستا دێن بۆلام ، هەموویان دڵتەنگن و دەڵێن تۆ ناترسیت .. ناترسیت لەوەی کە هەرگیز نەتوانی بگەیت بەو لوتکەیە ؟ ناترسیت لەوەی نەتوانیت بەردەوام بیت لە نوسین تا کۆتایی ژیانت وە هەرگیز نەتوانیت جارێکی تر کتێبێک ئامادە بکەیت هیچ کەسێک لە جیهاندا گرنگیت پێنەدات جارێکی تر ؟ کەواتە ئەمە شتێکی ئاسودەییە وەک دەزانن بەڵام خراۆتر دەبیت ، پێشبینی دەکرێت ئەوەم بیر بکەوێتەوە بیست ساڵ لەمەوپێش ، کاتێک بۆ یەکەم جار بەخەڵکم دەگوت .. کاتێک کە هەرزەکار بووم دەمویست ببم بە نوسەر جۆرێک لە بنەماکانی ترسم لە خۆمدا دەبینی خەڵک دەڵێن ئایا تۆ ناترسیت جارێکی تر هیچ سەرکەوتنێک بەدەست نەهێنیتەوە ؟ ئایا ناترسیت کە خۆ گێلکردن و ڕەتکردنەوە بتکوژێت ؟ ئایا ناترسیت کە دەبێت هەموو ژیانت دەبێت ئیش بکەیت لەم بەلەمەدا وە هیچ ئەنجامێکی نەبێت وە کۆتایی ژیانت لەسەر کۆمەڵێک خەونی پووچ کۆتایی پێ بێت وە دەمت پڕبێت لە خۆڵەمێشی سەرنەکەوتن ؟ پێکەنین وەک ئەوەی دەزانن وەڵامەکە ... کورترین وەڵام بۆ ئەم پرسیارانە ئەوەیە ،،، بەڵێ بەڵێ ، من دەترسم لە هەموو ئەم شتانە وە هەموو کاتەکان وابوم من دەترسم لەزۆر شتی تر کە خەڵک تەنانەت بیریشی لێناکەنەوە وەک ، گژوگیا ئاویەکان ، هەندێک شتی ترسناکی تر بەڵام شتەکە دەربارەی نوسینە ئەو شتەی کە بیرم لێدەکردەوە و سەرم سوڕما بوودەربارەی ئەوقە بوو کە بۆچی ؟ ئێوە دەزانن ، ئەوە ئاقڵانەیە ؟ ئایا ئەمە ڕاستە کە دەبێت هەموو خەڵک چاوەڕوان بن بۆ دەبێت بترسیت لە ئیش بەشێوەیەک کە هەست بکەیت ئەوان ئەم زەویەیان دەست بەسەرا گرتوە وەک دەزانن شتە تایبەتیەکان بەرامبەر داهێنانە وادیارە وامان لێدەکات کە دەبێت هەست بە ناجێگیری بکەیبن دەربارەی تەندروستی مێشکی تاکە تاکمان بەشێوەیەک ئیشەکانی تر ئەوە ناکەن ، دەزانن ؟ وەک باوکم ئەندازیاری کیمیایی بوو ئەو چل ساڵەی کە ئەو ئیشی ئەندازیاری کیمیایی بوو ، من بیرم نایەت هەرکەسێک پرسیار لەو بکات ئایا ترسایت لەوەی کە بوویت بە ئەندازیاری کیمیایی ، دەزانن ؟ ئەوە نەبوو .. ئەوە ئەندازیاری کیماییە بلۆک جۆن ، چۆنە ؟ ئەم شتە واڕوونادات ، وەک دەزانن ؟ بەڵام بۆئەوەی بترسیت ، ئەندازیاریە کیمیایەکان وەک گروپێک هیچ ناوبانگیەکیان بەدەست نەهێناوە لە سەدەکانی پێشوەوە چونکە ئەمانە ئالودەبون بە خواردنەوەی مەیەوە پێکەنین ئێمەی نوسەران بەشێوەیەک لە شێوەکان ناوبانگمان دەرکردوە ئەمە تەنها نوسەران ناگرێتەوە بەڵکو هەموو ئەو خەڵکانەش دەگرێتەوە کە داهێنانیان کردوە وادیارە ، ئەم ناوبانگە هەموو ئەوانەی گرتبێتەوە کە مێشکیان بێبنەمایە ئەوەی لەسەرتە بیکەیت ئەوەیە کە سەیری لیستی مردوەکان بکەیت تەنها لەسەدەی بیستەمدا ، ئەوانەی کە خاوەنی مێشکێکی ناودار بوون ئەوانەی کە بەگەنجی مردون یاخود بەدەستی خۆیان ، ئێوە دەزانن ؟ ئەوانەش کە خۆیان نەکوشتوە وا دەردەکەوێت کە لەلایەن کەسێکەوە خەڵات نەکرابن نۆرمان مایلەر پێءش ئەوەی بمرێت ، لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی هەر کتێبێک لە کتێبەکانم زیاتر منی کوشت بەشێوەیەکی سەیر ئەم دەستەواژەیە وات لێدەکات کە لەژیانتا ئیش بکەیت بەڵام ئێمە دوو دڵ نابین کاتێک ئەم قسەیە لە یەکێک دەبیستین چونکە ئێمە ئەم جۆرە قسانەمان زۆر گوێ لێبوە بەشێوەیەک کە ڕەزامەندی خۆمان و دەوروبەرمان بەدەست بهێنین بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەم بیرۆکەی داهێنان وچەوساندنەوەیە پەیوەستن بەیەکەوە لەگەڵ هونەریشدا ، وە لەکۆتایشدا دەڕوات بەرەو نەهامەتی دەمەوێت لە هەریەکێک بپرسم کە ئەمڕۆ لێرەدایە ئەم بیرۆکەیەتان بەلاوە باشە ؟ ئایا ئاسودەن لەگەڵ ئەوەدا وەک دەزانن لەبەرئەوەی لە گۆشە نیگایەکی دورترەوە سەیری بکەین من بەهیچ شێوەیەک ڕازی نیم بەوە هەست دەکەم ئەوە دوژمنێکی سەرسەختە واهەست دەکەم ئەوە مەترسیدارە من نامەوێت ئەمە ببینم ڕووبدات لە سەدەی داهاتودا بڕوام وایە دەبێت ئێمە هانی ئەوانە بدەین کە مێشکیان داهێنانکارە بۆ ژیان من ئەوە باش دەزانم ، لە حاڵ و بردۆخی خۆمدا ئەمە بۆ من مەترسیدارە ئەگەر ئەم ڕێگە ناڕێکە تەشەنە بکات و بسەپێنرێت ، بەتایبەتی ئەگەر سەیری ئەم بارودۆخە بکەین مەبەستم بارودۆخی ناو پیشەکەمە دەتوانن ، بگەڕێن بەدوایا من هێشتا گەنجێکی جوانم ، تەمەنم تەنها چل ساڵە لەوانەیە هێشتا( چوار ) دەساڵی ترم مابێت بۆ کردنی ئیشەکەم دەگونجێت لەمەودوا حەزم لەهەر شتێک بوو بینووسم لەم خاڵەوە بڕۆم بەرەو پێشەوە وە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت لەلایەن خەڵکەوە وەک ئەو ئیشەی بەم دواییانە کردم سەرکەوتنێکی نامۆم بەدەست هێنا دوایین کتێبما ، وانیە ؟ دەمەوێت بەڕاستی بیڵێم ، چونکە ئێمە ئێستا بەشێوەیەک هاوڕێین لەسنور بەدەر حەزم بەو سەرکەوتنانە هەیە ئۆو خوایە . چی بیرکردنەوەیەکە وەک دەزانن ئەم شێوە بیرکردنەوەیە وا لە کەسێک دەکات لە نۆی بەیانییەوە دەست بکات بە مەی خواردنەوە من نامەوێت وابکەم پێکەنین ئەوەم بەلاوە پەسەندە کە بەردەوام بم لەسەر ئیشەکەم و خۆشم دەوێت بۆیە پرسیارێک دێتە پێش . چۆن ؟ وا دەردەکەوێت بۆ من ، بێگومان دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر ئەوەیە کە پێویستە من ئیش بکەم هەروەک ئێستام ، وە دەبێت بەردەوام بم لەسەری بەشێوەیەک لە شێوەکان پێویستم بە پاراستنی دەروونی هەیە ، وانیە ؟ پێویستە ڕێگەیەک بدۆزمەوە بۆ دووریەکی سەلامەتی لە نێوان نوسەریم داو لەگەڵ شپرزەبونی سروشتیمدا دەربارەی هەر کاردانەوەیەک کە ڕووبەڕوم دەبێتەوە لە ئێستاوە وەک ئەوەی کە ساڵانی ڕابردوو دەگەڕام بەدوای ئەمەدا تەنها سەیری تێپەڕبوونی کاتم دەکرد هەولمدەدا بۆ دۆزینەوەی کۆمەڵگاکانی تر تا بزانم ئەوان بیروڕای باشتریان هەیە لە ئێمە دەربارەی چۆنێتی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە داهێنان کارن ، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مەترسی هەستە میراتیەکانی داهێنان ئەو گەڕان و پشکنینە بردمی بۆ یۆنانی کۆن و ڕۆمای کۆن بۆیە لەگەڵمدا بن ، ئەمە بازنەیەک دەڕوات و دەگەڕێتەوە بەڵام یۆنانی کۆن و ڕۆمای کۆن خەڵک باوەڕیان بە داهێنان نەبوو کە لە ئادەمیزدا بێت لەو کاتەدا ، باشە ؟ خەڵک باوەڕیان وابوو کە داهێنان ڕۆحێکی خوایی بووە کە دێت بۆ ئادەمیزادەکان لە سەرچاوەیەکی دوورو نەناسراوەوە بۆ چەند هۆیەکی دوورو نەناسراو یۆنانە بەناوبانگەکان ئەم ڕۆحانەی لەگەڵ داهێناندا دەهاتن ناویان نابون جنۆکە سوقڕاتی بەناوبانگ باوەڕیان وابو کە ئەو جنۆکەیەکی هەبوە قسەی لەگەڵ کردوە لە دووری دادگاکەوە ڕۆمانیەکان هەمان بیرۆکەیان هەبوو بەڵام ئەوان ناویان نابو ڕۆحێکی بۆنخۆشی داهێنەری بلیمەت ئەوە مەزنە ، چونکە لەڕاستیدا رٶمانەکان باوەڕیان بەوە نەبوو کە بلیمەتی بەشێکە لە زیرەکی تاکەکەسی باوەڕیان وابوو کە بلیمەتی شێوەیەکە لە خوای سیحری باوەڕیان وابوو کە لە دیوارەکاندا دەژی لە ناو ستۆدیۆی هونەرمەندەکاندا ، وەک دوبی لە ماڵەکەی ئێڵف کە بەدزیەوە دێت و یارمەتی هونەرمەندەکە دەدات لە ئیشەکەیدا وای لێدەکات کە ئەم ئیشە ئەنجامێکی هەبێت زۆر دڵگیرە ، ئەوە ئەو دووریەیە کە قسەدەکەم لەبارەیەوە ئەوە ئەو سازدانە سروشتیەیە کە دەتپارێزێت لە ئەنجامی ئیشەکەت هەموو کەسێک دەزانێت ئەمە شێوەی ئیشەکەیەتی ، وانیە ؟ کەواتە هونەرمەندە کۆنەکان پارێزراو بوون لە کۆمەڵێک شتی دایاریکراو بۆ نمونە ، لە زۆر خۆ خۆشویستن ، وانیە ؟ ئەگەر ئیشەکەت باش بوایە تۆ نەدەتتوانی هەموو قەرزێکی بۆ بکەیت هەموو خەڵک دەزانێت کە ئەم ژیری و بلیمەتیە یارمەتیت دەدات ئەگەر ئیشەکەت خراپ بێت ئەمە هەڵەی تۆ نیە ، ئایا دەزانن ؟ هەموویان دەیانزانی کە ژیریەکەت کەمێک خوارە بەم شێوەیە خەڵک بیریان لە داهێنان دەکردەوە لە ڕۆژئاوا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ئینجا سەردەمی گۆڕانکاری هات و هەموو شتێک گۆڕا بیرۆکەیەکی گەورەمان بۆ هات ، ئەویش ئەوە بوو با هەموو تاکەکان بکەیەنە سەنتەر لە جیهاندا لەسەروو هەموو خواکان و نهێنیەکانەوە ، لەوە زیاتر هیچ ژوورێک نیە لەوێدا بۆ دروستکراوە نادیارەکان بۆ نوسینەوەی پیرۆزیەکان ئەوەش سەرەتای ژیری ئادەمیزادیە خەڵک دەستیان کرد بە باوەڕکردن بە داهێنان کە بەتەواوەتی لە خودی تاکەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ یەکەم جار لە مێژودا گوێت لە خەڵک دەبێت کە دەڵێن ئەم هونەرمەندە زرنگە لە جیاتی ئەوەی کە بڵێن زرنگی هەیە دەبێت پێتان بڵێم ، وا هەستدەکەم کە ئەمە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە وەک دەزانن ، هەستدەکەم ئەوە دواکەوتنی کەسێک یان زیاتر لە کەسێکە کە باوەڕی وابێت ئەو کوڕە یان ئەو کچە وەک قاپ وایە وەک دەزانن وەکو فۆنت و ناوەڕۆک و سەرچاوەکە هەموویان پیرۆزە ، داهێنانەکان ، نادیارەکان ، نهێنیە بێ کۆتاکان ئەمە دەپاڵێورێت بۆ بەرپرسیاریەتیەکی زۆری لەسەرە دەربارەی شکستهێنانەکان ، ڕۆحی مرۆڤەکان ئەمە وەک ئەوە وایە کە داوا لەیەکێک بکەیت خۆر قوت بدات ئەمە پێچانەوەیەکی تەواوەتی و تێکچونێکی لەسەرخۆیە ئەمەش چاوەڕوان بونێکە کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت دەربارەی جێبەجێکردن وا هەستدەکەم ئەم پاڵەپەستۆیە لە لە کوشتنی هونەرمەندەکانمانەوە سەرچاوەی گرتوە لەم پێنجە سەد ساڵەی دواییدا ئەگەر ئەمە ڕاست بێت باوەڕیشم وایە کە ڕاست بێت پرسیارێک دێتە پێش ، ئەویش ئەوەیە ، ئێستا چی ؟ ئایا دەتوانین ئەمە بەشێوەیەکی جیاواز بکەین ؟ لەوانەیە بگەڕێینەوە بۆ تێگەیشتنێکی سەردەمی کۆن دەربارەی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و دروستکراوە نهێنیەکان لەوانەیە وانەبێت لەوانەیە نەتوانین بیری مرۆڤایەتی بگۆڕین بۆ ماوەی پێنج سەد ساڵ لە تەنها هەژدە خولەک قسەکردندا لەوانەیە هەندێک لە خەڵک لەناو ئەم بینەرانەدا ئەوانەی کە گومان دەکەن لە بیرو ڕا زانستیەکان دەربارەی چەمکەکە ، بەگشتی جوانیەکان کە دەسوڕێتەوە بە دەوری خەڵکدا و جادو لەسەر ئیشەکانیان دەکات من نامەوێت بڕوا بەهیچ یەکێک لەمانە بکەم بەڵام ئەو پرسیارەی کە دەموێت بیکەم ئەوەیە دەزانن ، بۆ نا ؟ بۆچی بەم شێوەیە بیر لەم ڕێگەیە نەکەینەوە ؟ چونکە لە ڕادەبەدەر لە شتەکاینی تر هەستیارترە ، لە زۆر کەسیشم بیستوە ڕونکردنەوە هەڵگێڕانەوەی بابەتەکەیە لە میانەی پڕۆسەی داهێناندا پڕۆسەیەک کە ، هەرکەسێک هەوڵ دەدات بۆ دروستکردنی شتێک وەک ئەوەی وتم بۆ هەموو ئەوانەی لیرەدان دەزانن کە هەموو کاتێک بەم شێوەیە هەڵسوکەوت ناکەن لەڕاستیدا هەندێک کەس دەتوانێت هەست بە تێپەڕبوونی ئەمە بکات ماوەیەک لەمەوپێش چاوم بە ساعیرێکی ئەمەریکی کەوت ناوی ڕوث ستۆن بوو ئەو ئێستا لە لە نەوەدەکاندایە ، بەڵام ئەو هەموو ژیانی هەر شاعیر بوە پێی گوتم کاتێک گەورە دەبووم لە گوندێکی ڤێرجینیا دەچوە دەرەوە بۆ کێڵگەکان وە پێی گوتم هەست و ئیلهامی شیعرم بۆ دەهات لە دیمەنە سروشتیەکانەوە وە دەیگوت کە وەک شەمەندەفەرێک بووە لە هەوادا دەردەپەڕی بەرەو ڕوی لە دیمەنە سروشتیەکانەوە هەستی دەکرد کە دێت بۆ لای ، لەبەرئەوەی زەویەکە دەلەرێتەوە لە ژێر پێیەکانیدا ئەو دەیزانی پێویستە یەک شت بکات لەم خاڵەدا ئەویش ئەوە بوو ، لە ووشەکانیدا " بڕۆ وەک دۆزەخ " ئەو دەڕۆشت بۆ ماڵەکە وەک دۆزەخ ئەم ڕاکردنەی بەدەست دەهێنا لەم شیعرەوە هەموو شتەکە ئەوە بوو دەبوو پارچەیەک کاغەزی و پێنوسێکی دەست بکەوتایە بە خێراییەکی تەواو کاتێک کە دەلەرزی ، وە نەیدەتوانی کۆی بکاتەوە تاکو بینوسێت لەسەر کاغەزەکە وە ئەو کاتانەش کە نەیدەتوانی بەخێراییەکی تەواو ڕابکات و ڕابکات و ڕابکات ، دەگەیشتەوە ماڵەوە هۆنراوەکە دەڕوات ولەدەستی دەچوو دەیگوت ئەو بە بەردەوامی بەلای دیمەنە سروشتیەکاندا دەڕوات وە سەیریان دەکات تاکو بیانکات بە سیحرێکی تر پاشان دواتر و لەم کاتانەدا ئەمە ئەو پارچەیە یە کە هەرگیز لەبیریان ناکەم دەیگوت هەندێک جاریش ئەوانەم لەدەست چوە ، وانیە ؟ بۆیە ڕای دەکرد بۆ ماڵەوەو دەگەڕا بۆ پارچە کاغەزێک تاکو ئەو پارچە شیعرەی بۆی هاتوە پێنوسێکی هەڵدەگرت و ئەو ئیلهامەی بۆی دەهات دواتر وتی وەک ئەوە وابوو ئەگەر بگەشتایە بەدەستەکەی تری دەیگرت شیعرەکەی بە کلکی دەگرت یاخود بە پێچەوانەوە ڕای دەکێشا بەرەو لەشی ئەوکاتە دەینوسی لەسەر کاغەزەکە لەم کاتانەدا ، شیعرەکە بەتەواوی و بە ساغی دەچوە سەر کاغەزەکە بەڵام بە پێچەوانەوە ، لە کۆتاییەوە بۆ سەرەتاکەی پێکەنین کاتێک گوێم لەوە بوو ... ئەوە ناسروشتی و تەلسماوی بوو کتومت وەک داهێنکاریەکەی من وابوو پێکەنین ئەوە هەموو پڕۆسەی داهێنانی من نیە ... من هێڵی بۆری نیم من هێسترێکم ، ئەوە ئەو ڕێگەیە کەدەبێت ئیشی لەسەر بکەم دەبێت هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا هەستم ئارەق بکەمەوەو ئیش بکەم و توشی هەموو ئازارەکان ببمەوە بەڵام تەنانەت لە هێستریەکەشمدا هەندێک جار دوورکەوتومەتەوە لەو شتە باوەڕم وایە ئێوەش هەندێکتان دوور کەوتونەتەوە لەوەی کە هەتانە وەک دەزانن ، تەنانەت پێویستە ئیش بکەم یان ئەو بیرۆکانەی بۆم دێت لە سەرچاوەیەکەوە لە ڕاستیدا ناتوانم بیانناسمەوە ئەو شتە چیە ؟ چۆن دەتوانین بیبەستینەوە بەشێوەیەک کە مێشکمان لەدەست نەدەین بەڵام لەڕاستیدا ، لەوانەیە بەتەواوەتی بمانهێڵێتەوە ؟ تایبەت بە من ، باشترین نمونەی هاوچەرخ بۆ کردنی ئەوە مۆسیقاژەن تۆم وایتسە ئەو کەسەی چەندین جار چاوپێکەتنم لەگەڵ کردوە پێش چەندین ساڵ لە ئیشی گۆڤارێکدا دەربارەی ئەمە قسەمان کردوە وەک دەزانن تۆم لە درێژایی ژیانیدا نمونەی تێگەشتن و شانازییە هونەرمەندێکی هاوچەرخی ئەشکەنجەدەرە هەوڵی زاڵبون و ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵکردن دەدات لەم کۆمەڵە داهێنانەدا کە ناتوانرێت زالبین بەسەریدا ئەوە بوە بە بەشێک لە پەیڕەوی ناوخۆیی بەڵام دواتر پیر بوو ، وە بێدەنگتر بوو ڕۆژێکیان کە شۆفێری دەکرد لەسەر شەقامە خێراکەی لۆس ئەنجلس پێی وتم لە کاتێکدا کە هەموو شتێک گۆڕا بوو بۆ ئەو لەو کاتەدا خێرابوو ، بەشێوەیەکی زۆر کتوپڕ گوێی لە بەشێکی کەم لەم ئاوازە بوو کەدێنە ناو مێشکیەوە وە زۆربەی جارەکان دوور لە بەدەست هێنان و خروشاندن ئەویش ئەوەی دەویست ، وەک دەزانن ئەو زۆر گونجاوە ئەو ئەوەی دەوێت ، بەڵام ناتوانێت دەستی بکەوێت پارچەیەک کاغەزی پێنیە ، هەرەوەها پێنوسیشی پێنیە دەنگ تۆمارکەریشی پێنیە لەبەرئەوە هەستی بە دڵە ڕاوکێیەکی کۆن دەکرد کە تووشی ببو وەک لەدەستدانی ئەم شتە لەدوایدا دەڕۆمە ئەندێشەی ئەم گۆرانیەوە بۆ هەتا هەتایە من زۆر باش نیم ، ناتوانم ئەوە بکەم لەجیاتی ئەوەی ڕابکات ، کەچی وەستا ئەو تەنها وەستابوو لە هەموو ئەو پڕۆسە ئەقڵیە ئەو بەتەواوی شتێکی تازەی ئەنجامدا سەیری ئاسمانی کرد و وتی بەیارمەتیت من نەبینیت کە لێدەخوڕم پێکەنین ئایا من لەوە دەچم کە بتوانم گۆرانیەک بڵێم هەر ئێستا ئەگەر دەتەوێت بەتەواوی دەربچیت ، دەبێت لە کاتێکی تردا بگەڕێتەوە کە بتاونم ئاگادارت بم یان بڕۆ ، ئەمڕۆ کەسێکی تر بێزار بکە بڕۆ لیۆنارد کۆهین بێزار بکە هەموو کارەکانی خۆی گۆڕی دوای ئەوە کارەکە نا ، کارەکە هەندێک کات وەک خۆی تاریک بوو بەڵام پڕۆسەکە ، وە قورسی و شپرزەیی دەورەیدا کاتێک تێگەشتن جنۆکەکەیان لێدەرکرد هۆکاری هیچ شتێک نەبو بەڵام کێشە بوو ، وە ئەوە جۆرێک بوو لەگەڕانەوەی بۆ شوێنی خۆی وە تێگەشت لەوەی کە نابێت ئەمە ببێتە ئەشکەنجەیەکی ناخی لەوانەی ئەم جۆرە هاوبەشی پێکردنە سەیر بێت جۆرێک بوو لە گفتوگۆی نێوان تۆم و شتێکی دەرەکی نەناسراو بەتەواوەتی ئەوە تۆم نەبوو بۆیە کە ئەم چیرۆکەم بیست هەستام بە گۆڕینی ئەو شێوە ئیش کردنەم ، هەروەها جارێکیان منی ڕزگار کرد بیرۆکەکە ئەوەیە کە منی ڕزگار کرد لە ناوەڕاستی نوسینی کتێبی ، خواردن ، نوێژ ، خۆشەویستی هەستم بە جۆرە نائومێدیەک دەکرد ئەوەش لە کاتێکدا دەبێت کە دەتەوێت ئیشێک بکەیت و سەر ناگرێت دەست دەکەیت بە بیرکردنەوە لەوەی کەئەمە کۆتای دێت بە کارەساتێک وە هەست دەکەیت کە ئەمە دەبێت بە خراپترین کتێب کە تائێستا نوسیبێتت تەنها خراپ نا ، بەڵکو خراپتر لە خراپ دەستم بەبیرکردنەوە کردبوو لەوەی پێویستە ئەم ئیشە بەجێبهێڵم بەڵام لەو کاتەدا قسەکانی تۆمم بیرکەوتەوە کە باسی هەوای دەکرد وە هەوڵم بۆدا هەوڵمدا دەموچاوم هەڵبگرم و لەسەرمەوە وە گاڵتەم بکردایە بە سوچی ژوورە چۆڵەکە بەدەنگی بەرز بموتایە ، تۆ گوێ بگرە شتەکە تۆو من هەردووکمان دەزانین ئەم کتێبە باش نیە ئەمەش بەتەواوەتی هەڵەی من نیە ، وانیە ؟ لەبەرئەوەی تۆ دەبینیت کە من هەموو شتێک بۆ ئەمە وە لەوە زیاترم پێنیە بۆیە ئەگەر بتەوێت باشی بکەیت ، دەبێت دەربکەویت و بەشی خۆت بدەیت لەو ڕێککەوتنە باشە ، بەڵام ئەگەر نەیکەیت ، دەزانیت چی ، نەفرەتت لێبێت بەهەر شێوەیەک بێت من بەردەوام دەبم لە نوسین چونکە ئەمە ئیشەکەمە وە دڵخۆشم بەم دەرکەوتنەی ئەمڕۆم من بەشی خۆم نیشاندا لە ئیشەکە پێکەنین لەبەرئەوەی چەپڵە لە کۆتایدا وەک و ئەمە بوو ، باشە پێش چەند سەدەیەک لە بیابانەکانی باشوری ئەفەریقا خەڵک کۆدەبونەوە بۆ سەمای لەبەر ڕووناکی مانگەشەودا ، کە جۆرە سەمایەکی پیرۆز بوو لەگەڵ مۆسیقا ، کە بەردەوام دەبوو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تاکو بەرەبەیان ئەوان هەمیشە جوان بوون ، لەبەرئەوەی ئەوان سەماکەری پیشەیی بوون ئەوان زۆر ناوازە بوون ، وانیە ؟ بەڵام هەموو جارێک ، کە زۆر دەگمەن بوو ، شتێک ڕووی دەدا یەکێک لە مۆسیقا ژەنەکان تێپەڕ دەبێت دەزانم کە ئێوە دەزانن باسی چی دەکەم لەبەرئەوەی دەزانم هەمووتان بینیوتانە ، لە هەندێک کاتی ژیانتانا ، مۆسیقاأەنێکی لەم شێوەیە ئەوە وەک ئەوە وایە کە کات دەوەستیت سەماکەرەکە هەنگاو دەنێت و لە شێوە دەرگایەکەوە دەڕوات ئەو هیچ شتێکی جیاواز ناکات لەوەی سەد شەو لەمەوپێش دەیکرد بەڵام هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە لەپڕێکدا ، ئیتر لەوە زیاتر وەک و ئادەمیزادێک دەرناکەوێت ئەو ڕوناک دەبێت لە ناوەوە بۆ سەرەوە وە لەسەرەوە بەرەو ئاگری ئیلاهی ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە خەڵکی زانیویانە ئەم شتە چیە ، ئەوان ناویان لێناوە دەستیان دەخەنە ناو دەستی یەکترەوە و هاوار دەکەن و دەڵێن خودا ، خودا ، خودا ، خودا ، خودا ، خودا دەزانن ، ئەوە خودایە کۆتایی مێژویەکی سەیرە کاتێک مورس باکوری ئیسپانیای داگیرکرد ، ئەم نەریتەیان لێبردن وە شێوەی دەربڕینەکان گۆڕان لەو سەدەیانەدا لە خودا ، خودا ، خودا بۆ ئۆلێ ، ئۆلێ ، ئۆلێ کە تاکو ئێستا دەیبیستین لە مەیدانی زۆرانبازی گاکان و سەمای فلامینگۆ لە ئیسپانیا ، کاتێک سەماکەرێک شتێکی مەحاڵ و سییحریانە دەکات هاوار دەکەن و دەڵێن خودا ، ئۆلێ ، ئۆلێ ، خودا ، نایابە ، ئافەرین زۆر ئاڵۆزە ، لەوێدا چاوپیاخشانی خودایی هەیە ئەو مەزنە ، لەبەرئەوەی ئێمە پێویستمان بەوە هەیە بەڵام قورسترین بەش بۆ بەیانی داهاتوو بۆ سەماکەرەکە خۆیەتی ، کاتێک هەڵدەستێت بۆی دەردەکەوێت کاتژمێر ( دە ) ی بەیانی ڕۆژی سێشەمەیە و ئیتر لەوە زیاتر چاوپیاخشاندنی خوایی لەسەر نیە ئەو تەنها وەک گیانلەبەرێکی لەسەر ئەژنۆ کەوتوو دەردەکەوێت لەوانەیە جارێکی تر نەگاتەوە بەو ئاستە بەرزە جارێکی تر لەوانەیە کە کەس جارێکی تر ناوی خوا نەهێنێتەوە کە دەخوڵیتەوە دەبێت ئەو چی بکات لە دوای ئەمەوە بۆ کۆتایی ژیانی ؟ ئەمە زۆر ڕەقە ئەمە یەکێکە لە هەرە بە ئازارترین ئاشتەوایی لە ژیانی داهێنانکاریت دا بەڵام لەوانەیە پڕنەبێت لە خەفەت و یاسا ئەگەر هەرگیز باوەرت بەوە نەبوبێت لەیەکەم شوێندا زۆربەی لایەنە نائاساییەکان لە خۆوە بۆ تۆ دێن بەڵام تەنها ئەگەر باوەڕت وابێت کە ئەوانە دیارین بۆ تۆ لە سەرچاوەیەکەوە کە کە ناتوانرێت بیری لێبکرێتەوە تا بکرێت بە بەشێکی جوان لە ژیانتا بۆ ئەوەی تێپەڕ ببێت کاتێک تۆ ژیان بەجێدەهێڵیت و تاکو بڕوات بۆ کەسێکی تر ئەگەر بەم شێوەیە بیر بکەینەوە هەموو شتێک دەگۆڕێت بەم شێوەیە دەستم کرد بە بیرکرنەوە بەدڵنیاییەوە بەم شێوەیە بیرم کردەوە لەچەند مانگی ڕابردودا لە کاتێکدا ئیشم لەسەر کتێبەکەم دەکرد بەمزوانە بڵاو دەکرێتەوە کە بەشێوەیەکی مەترسیدار و ترسناک دواکەوت وە بوە هۆی سەرکەوتنە سەیرەکەم ئەوەی پێویستە لەسەرم دەبێت خۆم قسەی لەبارەوە بکەم لە کاتێکدا کە دەترسم لەو شتە کە نابێت بترسیت ئامادە مەبە تەنها ئیشەکەی خۆت بکە بەردەوام بە لە نیشاندانی بەشێک کە لەسەرتە بە هەر ڕێگەیەک بێت ئەگەر لەسەرت بوو سەمابکەیت ، ئەوا سەما بکە ئەگەر خواوەند ژیریەکی پێدایت دەبێت بڕیار بدەیت واز لە هەندێک شتی سەیر بهێنیت کە ئاماژەی پێدەدرێت تەنها بۆ یەک جار لە ڕێگەی هەوڵ و کۆششەکانتەوە ، پاشان ، ئۆلێ ئەگەر نەبوو ، بەهەر شێوەیەک بوو سەماکەت ئەنجام بدە لەگەڵ ئەوەشدا ئۆلێ بۆ ئێوە من باوەڕم بەمەیە هەست دەکەم دەبێت ئێمە فێر بین لەگەڵ ئەوەشدا ئۆلێ بۆ ئێوە تەنها بۆ هەبونی خۆشەویستیەکی تەنک و کەلەڕەقی تاکو بەردەوام دەربکەوێت سوپاس چەپڵە سوپاس چەپڵە جون کۆهین : ئۆلێ چەپڵە
(trg)="1"> Men yozuvchiman .
(trg)="2"> Kitob yozish mening kasbim , lekin albatta faqat bugina emas .
(trg)="3"> Bu yana mening butun umri bo 'yi sevib va ajablanib qiladigan ishimdir . va men bu hech qachon o' zgaradi deb o' ylamayman .