# ja/03x3cvKrWYPc.xml.gz
# ku/03x3cvKrWYPc.xml.gz


(src)="2"> ウォールストリートで起きたことは
(src)="3"> ウォールストリートに留まりません
(src)="4"> ラスベガスで起きたことは YouTubeに アップされることになります (笑)
(trg)="1"> کۆمپانیاکان کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدەن چی ڕوودەدات لە واڵ ستریت ئیتر وەک واڵ ستریت نامێنێتەوە ئەوەی لە ڤێگاس ڕوودەدات بە یوتیوب کۆتایی دێت ناوبانگەکان گۆڕاون ، دڵسۆزی نەماوە تیمی بەڕێوەبردن بەتەواوی پەیوەندی پچڕاوە لەگەڵ ستافەکەی تازەترین ڕاپرسی دەڵێت لە ( % ٢٧) ی بەڕێوبەرەکان باوەڕیان وایە کە فەرمانبەرەکانیان لە ژێرکاریگەری کۆمپانیاکانیاندان بەڵام لەهەمان ڕاپرسیدا تەنها لە ( % ٤) ی فەرمانبەرەکان ڕازی بوون بەو وەڵامە کۆمپانیاکان کۆنتڕۆڵکردنی مشتەرییەکان و فەرمانبەرەکانیان لەدەست دەدەن بەڵام ، ئایا بەڕاستی ئەوان بەو شێوەیەن ؟ من بازاڕگێڕم ، وەک بازاڕگێڕێک دەزانم کە هەرگیز لەکۆنتڕۆڵی تەواودا نەبووم کۆمپانیاکەی تۆ ئەوەیە کە خەڵک لەبارەیەوە قسەدەکەن کاتێک تۆ کە لە ژوورەکەتدا نیت پەیوەندی زۆر و شەفافی ڕێگە بۆ کۆمپانیاکان خۆش دەکەن کە ئێستا لەو ژوورەدابن ، ٧/ ٢٤ دەتوانن گوێبگرن ، وە ئامادەی گفتوگۆکە بن لەڕاستیدا ئەوان کۆنتڕۆڵی زیاتریان هەیە بە بەراورد لە پێشتردا دەتوانن دیزاینی بکەن بۆت ، بەڵام چۆن ؟ لەسەرەتادا ، کۆنتڕۆڵی زیاتر دەدەن بە فەرمانبەرەکان و مشتەرییەکان دەتوانن هاوکاری ئەوان بکەن لە دروستکردنی بیروڕادا زانیاری ، ناوەڕۆک ، دیزاین وە بەرهەم دەتوانن کۆنتڕۆڵی زیاتریان پێبدات لەبارەی نرخەکان وەک ئەوەی گروپی ( ڕادیۆهێد ) کردیان لە فرۆشتنی ئەلبوومەکەیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ناو پەلکەزێڕینە ، کڕیارەکان دەتوانن نرخەکان بزانن بەڵام بەخشینەکە تایبەتە ، وە تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەمێنێتەوە ئەلبومەکە زیاتری لێفرۆشرا وەک لەبڵاوبوونەوەی پێشتری گروپەکە کۆمپانیای ( دانیش ) بۆ چۆکۆلێتە ، ‌وئەنثۆن بێرگ بازاڕێکی بەخشندەیان لە کۆبنهاگن کردەوە پرسیاری لە کڕیارەکان دەکرد بۆ کڕینی چۆکۆلێت لەگەڵ بەڵێنێک لەبارەی خۆشەویستی یەکتری مامەڵە کردن گۆڕابوو بۆ کارلێک کردن وە بەخشندەیی گۆڕابوو بۆ پارە کۆمپانیاکان دەتوانن کۆنترۆڵ بدەنە دەستی هاککەرەکان کاتێک ( مایکرۆسۆفت کاینێت ) دەرکەوت فکرەی کۆنتڕۆڵ کردن زیادکرا بۆ یارییەکانی ئێکس بۆکس ئەوە بە خێرایی سەرنجی هاککەرەکانی بۆلای خۆی ڕاکێشا یەکەمجار مایکرۆسۆفت شەڕی لەگەڵ هاککەرەکاندا نەکرد ، بەڵام دواتر شتەکە گۆڕا کاتێک ئەوەیان بۆ ڕوون بۆوە کە ئەو چالاکییە پشتگیری کۆمەڵگە دەکات وە لە قازانجی ئەوان کۆتایی دێت بیری خاوەندارێتی هاوبەش ، بڵاوکردنەوە بەخۆڕایی بەها زیاد بوون ئەمانە هەموو یارمەتی فرۆشتنی دەدات دەسەڵاتی کۆتایی موشتەرییەکان ئەوەیە کەداوا بکەن شت نەکڕن کوتاڵ فرۆشی دەرەکی ( پاتاگۆنیا ) هانی کڕیاری چاوەروانکراوی دەدات بۆ تەماشاکردی ( ئی بەی ) بۆ بەرهەمە بەکارهێنراوەکانی وە بۆ گۆڕینی پێڵاوەکانیان پێش ئەوەی جۆری تازە بکڕن زیاتر لەوەستانەوەیەکی بنەڕەتی لە دژی بەکاربردن کۆمپانیاکە ئەمەی داناوە ، ئەم چاکەتە مەکڕە ڕیکلام کردن لەکاتی وەرزی بازاڕکردندا لەوانەیە فرۆشتنە ماوە کورتەکان بخاتە مەترسییەوە بەڵام ماوە درێژی بنیات دەنێن ، دڵسۆزییەکی ماوە درێژ لەسەر بنەمای نرخی هاوبەش توێژینەوەیەک دەری خستووە کە پێدانی کۆنتڕۆڵی زیاتر بە فەرمانبەرەکان بەسەر کارەکەیاندا دڵخۆشیان دەکات و زیاتر بەبەرهەمیان دەکات کۆمپانیای گرووپی ( سێمکۆی بەڕازیلی ) بەڕوونی ڕێگە بەفەرمانبەرەکانی دەدات کەکاتی کارکردن و موچەکانیان دیاری بکەن هولو وە نێت فلیکس ، لەناو کۆمپانیاکانی تردان کە یاسای مۆڵەتی کراوەی هەیە کۆمپانیاکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی زیاتر بدەن بە خەڵکی بەڵام هەروەها دەتوانن کۆنتڕۆڵ کردنێکی کەمتریان بدەنێ بازرگانی تەقلیدیەکان ئەو باوەڕ بەخۆبوونە ڕادەگرن کەلەلایەن هەڵسوکەوتێکی چاوەڕوانکراوەوە بەدەست هاتووە بەڵام کاتێک کە هەموو شتەکان وەک یەکی لێکراو پێوانەکرا چۆن شارەزاییەکی گونجاو دروست دەکەیت ؟ پێدانی کۆنتڕۆڵێکی کەم بە خەڵکی لەوانەیە ڕێگەیەکی باش بێت بۆ پێچەوانەکردنی زۆری هەڵبژاردنەکان وە دڵخۆشیان بکەیت خزمەتگوزاری گشتی ( نێکس پدیشن ) بەدەست بهێنە نێکست پدیشن گەشتەکانی دەگۆڕێت بۆ یاری لەگەڵ باودنی کتوپڕ و گۆڕانکاری لەو ماوەیەدا بە گەشتیارەکە ناڵێت بۆ کوێ دەچێت هەتا کۆتا خولەک و زانیاری دابین دەکرێت لەکاتی خۆیدا بەهەمان شێوە ، فڕۆکەوانی ( کەی ئێڵ ئێم) ی هۆڵەندی کامپەینێکی ناکاوی دامەزراند کە تاڕادەیەک کوێرانەبوو خەڵاتی بەخشییە گەشتیارەکان کە وای لێدەکات ببێتە ڕێگایەک بۆ ئەو شوێنەی بۆی دەچن چاودێریکەری تویتەر ئینتێرفلۆرا لەبەڕیتانیا بۆ ئەو بەژداربوانەی کە ڕۆژی ناخۆشیان هەبوو وە دوایی چەپکە گوڵی بە خۆڕایی بۆ ناردن ئایا هیچ شتێک هەیە کە کۆمپانیاکان بتوانن بیکەن هەتا وا لەفەرمانەبەرەکانیان بکەن بۆ ماوەیەک هەست بە پەستانێکی کەم بکەن ؟ بەڵێ زۆریان لێبکەن بۆیارمەتیدانی خەڵکی تر توێژینەوەیەکی تازە پێشنیاری ئەوە دەکات کە خۆنەویستییەکی تەواوی ناوبەناوی فەرمانبەرەکان لەڕۆژەکەدا هەستیان زۆرتر دەکات بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لەو کۆمپانیایەی من کاری بۆ دەکەم ، فڕۆگ ، ئێمە کۆبونەوەی ناوخۆیی ڕێکدەخەین بۆ دروست کردنی پەیوەندی لەنێوان فەرمانبەرە تازەو کۆنەکان یارمەتییان دەدەین تا بەخێرایی یەکتر بناسن بەهۆی جێبەجێ کردنی پڕۆسەیەکی توند ، کۆنتڕۆڵی کەمتریان پێدەدەین هەڵبژاردنێک کەمتر ، بەڵام دەتوانین تێکەڵییەکی زیاتر دروست بکەین کۆمپانیاکان هۆکاری دروست کردنی سامانەکانیانن وەک هەموومان ئەوان بەتەواوی چاوەڕێی داناییان لێدەکرێ پێویستە ئەمە زیاتر بێفیز و لاوازیان بکات وە زیاتر بیانکات بە مرۆڤ لە کۆتایی دا ، وەک پەیوەست بونێکی زۆر وە بەشەفافییەت هەڵسوکەوتی کۆمپانیاکان دەردەخات لەڕۆژی ڕوناکیدا ، مانەوەی شێوەی ڕاستی خۆیان بەردەوامی بەنرخەکانیان دەدات یان وەک سەماکەری بالیە ، ئەڵۆنزۆکینگ دەڵێت ئەوەی زۆر جوانە لەبارەی تۆوە ، تۆیت بۆ ڕاست کردن لەگەڵ خۆیاندا ، کە کۆمپانیاکان پێیدا دەڕۆن کرانەوە گەورەترینە بەڵام کرانەوەیەکی توندڕەو چارەسەر نیە چونکە هەموو شتێک کراوەیە ، هیچ شتێک کراوەنیە پێکەنین دەرگایەکە نیوەی کراوەیە و نیوەی داخراو نوسەر ( جێنیفێر ئیکان ) ئەمەی نوسیوە کۆمپانیاکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی زیاتر یان کەمتر بدەن بە فەرمانبەرەکان و موشتەرییەکان ، دەتوانن بایەخ بدەن بەوەی کە تا چەند کرانەوە باشە بۆ ئەوان ، چ شتێک پێویستە بۆ مانەوە بەداخراوی یان دەتوانن پێبکەنن ، بە کراوەیی بمێننەوە بۆ هەموو پێشهاتێک سوپاس ، چەپڵە لێدان چەپڵە لێدان