# ca/0Ri6knbcAylb.xml.gz
# ku/0Ri6knbcAylb.xml.gz


(src)="1"> Quan tens 21 minuts per parlar ,
(src)="2"> Dos milions d' anys semblen molt de temps .
(src)="3"> Però evolutivament , dos milions d' anys no són res .
(trg)="1"> کاتێک بیست و یەک خولەکت دەبێت بۆ قسەکردن دوو ملیۆن ساڵ وەک کاتێکی دووروو درێژ دەردەکەوێت بەڵام لە ڕووی وەرچەرخان وپێشکەوتنەوە دوو ملیۆن ساڵ کاتێکی کەمە لەگەڵ ئەوەشدا لە ماوەی دوو ملیۆن ساڵدا مێشکی مرۆڤ سێ هێندە گەورەتر بووە کە کێشەکەی لە ١، ٢٥ پاوەند بوە لەسەردەمی باوباپیرانماندا بۆتە نزیکەی سێ پاوەند گۆشت کە هەموو کەسێک لە نێوان گوێچکەکانیدا هەیەتی چ شتێکی تایبەتمەند لە مێشکێکی گەورەدا هەیە بەجۆرێک کە سروشتی مرۆڤ وایکردوە هەریەک لە ئێمە هەیبێت ؟ لە سێ هێندەبوونی مێشکی مرۆڤەوە دەرکەوتوە نەک تەنها سێ ئەوەندە گەورەتر بووە بەڵکو شێوەی پێکهاتنیشی گۆڕاوە یەکێک لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی گەورەبونی مێشکی مرۆڤ ئەوەیە کە بەشی تازەی دروستکردوە کە پێی دەوترێت نەرمە گوێ ی پێشەوە . وە بەتایبەتی ئەو بەشەی پێی دەوترێت توێژی سەرەوەی توێکڵەکە ئەم توێژی سەرەوەی توێکڵە ئیشی ئەوەیە پاساو بۆ تۆ دەهێنێتەوە کە بەتەواوی ڕۆڵ دەبینێت لە باشتر کردنی کەللەی سەر لە ماوەی پێگەیشتنی مرۆڤدا باشە ، هەموو ئەم ئیشانە دەگەڕێتەوە بۆ توێژی سەرەوەی ئەم توێکڵە بەڵام یەکێک لە گرنگترین ئەو شتانەی دەیکات ئەوەیە کە ئەزمون دادەنێت ڕاهێنانی فڕۆکەوانەکان دادەنێت بۆیە ئەوان هەڵەی ڕاستەقینە ناکەن لە فڕۆکەکاندا مرۆڤایەتی پێویستی بەم ڕاهێنانە سەرسوڕهێنەرەیە ئەوان دەتوانن ئەم ئەزمونانە هەڵگرن لە سەریاندا پێش ئەوەی هەوڵ بدەن بێنە دەرەوە لە ژیانی ڕاستەقینەدا ئەمە فێڵێکە کە هیچ کام لە باوباپیرانمان نەیانتوانیوە بیکەن تەنانەت هیچ کام لە ئاژەڵەکانیش ناتوانیت وەک ئێمە بیکات ، ئەوە شتێکی نایابە ئەوەی لەوێدایە بەرهەڵستی پەنجەکانە و وەستان و زمان یەکێکە لەو شتانەی کە ڕەگەزی ئێمەی لە ناو جەنگەکانەوە بردۆتە ناو مۆڵەکانی بازاڕکردنەوە ئێستا .. ( پێکەنین ) .. ئێوە هەمووتان ئەمەتان کردوە مەبەستم ئەوەیە بۆ نمونە بێن و جێری جگەر و ئایسکرێمی پیازیان نەخواردوە لەبەر ئەوە نا کە لە سەرەتادا خواردبێتیان و بە لایانەوە ناخۆس بووبێت بەڵکو لەبەرئەوەیە تۆ ئێستا بەبێ ئەوەی لەسەر کورسیەکەت هەستیت تامی وەها خواردنێک بکەیت دەزانیت کە تەواو تامەکەی ناخۆشە ئێستا بابزانین ئەمە چۆن کاردەکات با لێکۆڵینەوەیەکی خێرای ئەم بابەتە بکەین ، پێش ئەوەی دەست بکەم بە قسە کردن لێرەدا ئەم دوو داهاتوەمان هەیە ، ئێوە بیری لێبکەنەوە و جیاوازیان بکەن دەشتوانن بڕیاری لەسەر بدەن و پێم بڵێن کامەیانتان پێ باشترە یەکێکیان بردنەوەی یانسیبێکە کە نزیکەی ٣١٤ ملیۆن دۆلارە ئەوەی تریان ئێسکە نەرمەیە ئێستا تەنها یەک خولەکت هەیەو بیری لێبکەرەوە لەوەش دەچێت هیچ پێویستت بەو خولەکە نەبێت تا بیری لێبکەیتەوە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش داتا هەیە لەسەر ئەم دوو گرووپە لە خەڵک داتا لەسەر ئەوەی چۆن دڵخۆشن ئێوەش بێگومان ئاوا پێشبینیتان دەکرد ، وانیە ؟ بەڵام ئەمانە داتا ڕاستەقینەکان نین ، ئەمانە خۆم دامهێناون ئەمانە داتاکانن ، هەمووتان لەم تاقیکردنەوە بچوکەدا شکستتان هێنا و ئێوە تەنها ٥ خولەکە لە وانەکەدان لەبەرئەوەی لە ڕاستیدا ، ئەم کەسانە ساڵێک دوای لەدەستدانی قاچێکیان هەرەوەها ئەمانەش ساڵێک دوای بردنەوەی یانسیبەکە بە هەمان شێوە یەکسان و دڵخۆشن ئێستا زۆر نیگەران مەبن لەبەرئەوەی سەرنەکەوتن لەم تاقیکردنەوەیەدا لەبەرئەوەی زۆربەی کاتەکان هەموو کەسێک لە یەکەمین تاقیکردنەوەدا سەرکەوتوو نابێت لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە لە تاقیگەکەی مندا کراوە کە هەریەک لە ئابوری ناسەکان و دەروون ناسەکان لە سەرتاسەری ووڵات کردوویانە شتێکی تەواو ترسناکیان بۆ ئێمە دەرخستوە شتێک دەکرێت ناوی بنێم کاریگەری لانەگرانە کە مەیلی هەیە بۆ ئەوەی بڵێت بە شێوەیەکی خراپ ئیش دەکات وات لێدەکات کە باوەڕ بەوە بکەیت کە بەرهەمە جیا جیاکان زۆر لەوە جیاوازترن کە لە ڕاستیدا هەن هەر لە بوارەکانی خوێندنەوە تا لێکۆڵینەوە تاقیگەییەکان دەبینن بردنەوە یان دۆڕاندنی دەنگدانێک ، دەستکەوتن یان لەدەستدانی هاوبەشێکی ڕۆمانسیانە یان بەدەستهێنانی پلەیەک ، یان دەرچون یاخود کەوتن لە تاقیکردنەوەیەکی زانکۆدا هتد ، هێزی کاریگەریان کەمترەو ماوەیەکی کەمتریان پێدەچێت وەک لەوەی خەڵکی چاوەڕێی دەکەن لە ڕاستدا لێکۆڵینەوەیەکی تازە هەیە کە سەر لەمن دەشێوێنێت ئەوە دەردەخات کە چۆن کتوپڕیە گەورەکانی ژیان کار لە خەڵک دەکەن پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەگەر بێت و شتێکی وەها پێش سێ مانگ ڕووبدات لەگەڵ ئەوەی تۆزێک هیوات هەبێت ئەوا بەهیچ جۆرێک کار لە دڵخۆشیت ناکات بۆچی ؟ لەبەرئەوەی دڵخۆشی دەکرێت دروستبکرێت سێر تۆماس براون لە ١٦٤٢ نوسیویەتی من دڵخۆشترین پیاوم کە لە ژیاندا بێت ئەوەی کە لە ناخمدایە ئەوەیە دەتوانێت هەژاری بۆ دەوڵەمەندی بگۆڕێت و تەنگانە بۆ سەرکەوتن من سەرسەختترم لە ئەخیل ، بەخت هێندە لەگەڵمدا دێت نازانێت لە کوێوە لێمبدات باشە ئەم پیاوە چی مەکینەیەکی سەرسوڕهێنەر لە میشکیدا هەیە ؟ دەرکەوت هەمان ئەو مەکینە سەروسڕهێنەرەیە کە هەریەک لە ئێمە لە مێشکماندا هەمانە مرۆڤێک شتێکی هەیە کە دەکرێت وەکو ( سیستەمی بەرگری دەروونی ) ناوی بنێین سیستەمێک لە پڕۆسەی نزیککراوەیی ، کە بەتەواوی پڕۆسەیەکی ( بێئاگاییە ) یە کە یارمەتی مرۆڤ دەدات تێڕوانینی بۆ جیهان بگۆڕێت بۆ ئەوەی بتوانین هەست بە باشی و دڵخۆشی بکەن بەرامبەر ئەو جیهانەی خۆیانی تێدا دەبینن هەروەکو سێر تۆماس ، ئێوەش ئەو مەکینەیەتان هەیە بەڵام بە پێچەوانەوە نازانن کە هەتانە , پێکەنین ئێمە دڵخۆشی دروستدەکەین بەڵام وادەزانین دڵخۆشی دەدۆزرێتەوە ئێستا پێویستتان بە من نیە بۆ ئەوەی نمونەتان بدەمێ لەسەر ئەو کەسانەی دڵخۆشییان بۆ خۆیان دروستکردوە بیرم لەوە کردەوە هەندێک نمونەی ئەزمونکراوتان وەکو نمونە بدەمێ زۆر دوور مەڕۆن بۆ بەڵگە وەکو بەرەنگاربونەوەیەک لەگەڵ خۆمدا کۆپیەکم لە نیۆرک تایمز وەرگرت و هەوڵمدا هەندێک لەو کەسانە بدۆزمەوە کە دڵخۆشییان دروستکردوە لێرەدا ئەم سێ کەسەمان هەیە من ئێستا لە ڕووی فکری ، هەست و سۆز ، ئابوری و لاشەییەوە زۆر باشترم تەنانەت لە هەموو ڕووەکانی تریشەوە ، بۆ یەک خولەکیش پەشیمان نیم ئەزمونێکی شکۆداربوو ، لەوبڕوایەدام باشترین شت بوو کە ڕوویدا ئەمانە کێن ؟ ئەمانە کێن وا ئەوەندە دڵیان خۆشە ؟ لەراستیدا یەکەمیان جیم ڕایتە هەندێکتان ئەوەندە تەمەنتان هەیە کە بیرتان بکەوێتەوە ، ئەو سەرۆکی دەستەی پێشکەشکاران بوو ئەو وازی هێنا لە سەروبەندی ئابڕوچونی گەنجە کۆماریەکە کە ناوی نیوت جینگریچ بوو کتێبێکی گوماناوی و نادیاری دۆزیەوە ، ئەو تەواو بوو هەمو شتێکی لەدەستدا . یەکێک بوو لە هەرە بەهێزترین کەسە دیموکراتەکانی ووڵات هەمو شتێکی لەدەستدا پارەی لەدەستدا ؛ هێزی لەدەستدا باشە ، دوای ئەم هەمو ساڵە بزانین چی هەیە بیڵێت دەربارەی ئەوە من لەڕووی دەروونی و ئابوری و هزری هەرەوەها لە هەموو ڕووەکانی ترەوە زۆر باشم باشە چی ڕوویەکی تر ماوە تا باشتر بێت تێیدا ؟ ڕووەکی ؟ ئاژەڵی ، کانزایی ؟ زۆر بەجوانی ئەوانەی شاردۆتەوە لەوێدا مۆریس بێکهام ، کەسێکە ئێوە هەرگیز لەبارەیەوە نەتان بیستوە مۆریس بێکهام کاتێک ئازاد کرا ئەم ووشانەی درکاند لەو کاتەدا ٧٨ ساڵ بوو .

(src)="79"> Va passar 37 anys en una presó de Lousiana per un crim que no havia comès .
(src)="80"> Al final el van exonerar , a l' edat de 78 gràcies a una prova d' ADN .
(src)="81"> I que té a dir de la seva experiència ?
(trg)="2"> ٣٧ ساڵی لە زیندانی وویلایەتی لویسیانا بەسەربرد ، لەسەر تاوانێک کە ئەو نەیکردبوو ئەو ئازاد کرا لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بەهۆی بەڵگەی DNA جیناتەوە ئەی چی هەبوو بیڵێت دەربارەی ئەزمونەکەی ؟ تەنانەت یەک خولەکی پەشیمانیم نیە ، ئەزمونێکی شکۆدار بوو شکۆدار ! ئەم کابرایە وا ناڵێت باشە ، لە ڕاستیدا ئێوە دەزانن هەندێک خەڵکی باشی لێبوو ، یاریگای لێبوو بەڵکو دەڵێت شکۆدار ووشەیەک بە زۆری ئێمە بۆ ئەزمونێکی ئاینی بەکاری دەهێنین هاری س . لانجێرمان ئەمانەی ووت ، ئەو کەسێکە لەوانەیە ئێوە ناسیبێتتان بەڵام نەتان ناسیوە لەبەرئەوەی لە ساڵی ١٩٤٩ دا ووتارێکی کورتی لە ڕۆژنامەیەکدا خوێندەوە دەربارەی عەرەبانەیەکی هەمبەرگر کە هی دوو برا بوو ، ناویان ماکدۆناڵد بوو بیری کردەوە ، بەڕاستی ئەوە بیرۆکەیەکی جوانە لەبەرئەوە ڕۆشت بەدوایاندا گەڕاو پێی ووتن ئێمە دەتوانین مافتان بۆ دەستەبەربکەین و ٣٠٠٠ هەزار دۆلارتان بدەینێ بۆ ئەم ئیشەتان هاری گەڕایەوە بۆ نیۆڕک و داوای لە براکەی کرد کە بانکی وەبەرهێنانی هەبوو تا ٣٠٠ هەزار دۆلاری بە قەرز بداتێ قسەکانی براکەی ئەوە بوو ، پێی ووت هەی بێمێشک کەس هەمبەرگر ناخوات پارەکەی نەدایە ، دواتر دوای شەش مانگ ڕای کرۆک هەمان بیرۆکەی هەبوو وا دەردەکەوت خەڵک هەمبەرگر بخۆن ئەوەش ڕای کرۆکی کرەد دەوڵەمەندترین پیاوی ئەمریکا تا ماوەیەک لە کۆتایدا .. ئێوە دەزانن ، باشترین شتی گونجاو بو لە هەموو جیهاندا هەندێک لە ئێوە ئەم وێنەیەی پیت پێست دەناسنەوە کە تەپڵ لێدەری گروپی بیتڵس بوو تا ئەو کاتەی گروپەکە ناردیان بۆ گەشتێکی کورت و دەریان کرد لە جیاتی ئەو ڕینگۆیان هەڵبژارد دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ دا کاتێک چاوپێکەوتن لەگەڵ پیت کرا بەڵێ ڕاستە هێشتا تەپڵ لێدەر بوو ، میوزیک ژەن بوو بەڵام تەنها ئەمەی هەبوو بۆ ووتن : من دڵخۆشترم لەو کاتەی کە لەگەڵ بیتڵس بووم باشە ، شتێکی زۆر گرنگ هەیە لەم کەسانە فێری ببین کە نهێنی دڵخۆشبونە ئەمەیە کە لەکۆتایدا ئاشکرا کرا یەکەم ، هێز ، دەوڵەمەندی بەدەست بهێنە پاشان لەدەستی بدە ، پێکەنین دووەم ، زۆرترین کاتی ژاینت لە بەندینخانە ببە سەر ( پێکەنین ) سێهەم ، تا دەتوانیت یەکێک زۆر زۆر دەوڵەمەند بکە ، پێکەنین دواتر هەرگیز مەبە بە ئەندام لە گروپی بیتڵس ، پێکەنین باشە ، ئێستا من هەروەکو زی فرانک دەتوانم بڵێم وەڵامی ئێوە لە بەرامبەر ئەو کەسانەدا ئەمە دەبێت ئاه ، بەڵێ بەڵێ وایە ، لەبەرئەوەی کاتێ خەڵک دڵخۆشی بۆ خۆیان دروست دەکەن هەروەک ئەم بەڕێزانە کردویانە ئێمە هەموومان پێیان پێدەکەنین و چاومان دادەچەقێنین و دەڵێین بەڵێ بەڵێ وایە ، بەڕاستی نەتدەویست ئا ئا بەڵێ بەڵێ بەڕاستی نەتدەویست ئەو هەموو شتە هاوبەشەت هەیە لەگەڵ خانمێکدا لە چرکەساتی کۆتایدا بۆت دەردەکەوێت کە ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی فڕێداوەتەوە بە ڕووتدا زەردەخەنە دەمانگرێت ، کاتێک بڕوا بەوە دەهێنین دڵخۆشیەکی دروستکراو هەمان ئەو کوالێتیانەی نیە کە دڵخۆشی ئاسایی هەیەتی باشە ئەم زاراوانە چین ؟ دڵخۆشی سروشتی ، ئەوەیە کاتێک هەستی پێدەکەین کە ئەو شتانەی دەمانەوێت دەستمان دەکەوێت دڵخۆشی دروستکراویش ئەوەیە کاتێ هەستی پێدەکەین کە ئەو شتانەی دەمانەوێت دەستمان نەکەوتوە وە لەکۆمەڵگای ئێمەشدا بڕوایەکی زۆر بەهێزمان بەوە هەیە کە دڵخۆشی دروستکراو بەهاکەی کەمترە لە دڵخۆشی ئاسایی باشە ئێمە بۆ ئەو بیرکردنەوەمان هەیە ؟ باشە وەڵامەکە ئاسانە ، تەنانەت چی ئامێرێکی حساب کردن لەسەر کارکردن بەردەوام دەبێت ئەگەر ئێمە بڕوا بەوە بکەین کە بەدەست نەهێنانی ئەوەی دەمانەوێت لەگەڵ بەدەست هێنانی هەمان خۆشیمان دەداتێ ؟ لەگەڵ داوای لێبوردنم بۆ ماثیو ڕیچاردی هاوڕێم مۆڵێکی پڕ لە زێن مۆنکس قازانجێکی تایبەتی نابێت لەبەرئەوەی خەڵک ئەوەندەیان شتومەک ناوێت دەمەوێت پێشنیاری ئەوە بکەم کە دڵخۆشی دروستکراو هەر بەردەوام و ڕاستی دەبێت بەهەمان شێوەی ئەو دڵخۆشییەی ئێوە بەدوایدا دەگەڕێن کاتێ بەتەواوی ئەوەتان دەست دەکەوێت کە دەتانەوێت ئێستا من زانایەکم ، ئەم زانیاریانەتان پێدەڵێم نەک بەشێوەیەکی ئەدەبیاتیانە بەڵکو بەهەندێک داتا با لەسەرەتادا ئەم نمونە ئەزمونکراوەتان نیشان بدەم بۆ ئەوەی دڵخۆشی دروستکراوتان بۆ وەسف بکات ئەم داتایانە هی کۆمەڵێک کەسی بەساڵاچون ، هی من نین ئەمە نمونەیەکی ٥٠ ساڵەیە کە ناونراوە نمونەی هەڵبژاردنی سەربەخۆ زۆر ئاسانە شەش شت دەهێنیت لەکەسەکە دەپرسیت ڕێکیان بخە بە گوێرەی ئەوەی زۆرتر بەدڵتە تا کەمتر لەم حاڵەتەدا ئەوەی کە دەمەوێت پێتان بڵێم لەسەر ئەم ئەزمونە ، شتێکە هەموان بەکاری دەهێنن پرنتەری مۆنێتە کەواتە هەمووتان دەتوانن ئەم پرنتەرانە ڕیز بکەن لەوەوە دەست پێبکەن کە زۆر بەدڵیانە تا ئەوەی کە کەمترین ڕێژە بەدڵیانە ئێستا ئێمە هەڵبژاردنتان دەدەینێ هەندێک پرنتەری ترمان مابو لە کۆگاکەدا یەکێکی ترتان دەدەینێ وەکو دیاری بیبەنەوە بۆ ماڵەوە ئەوەی کە ماومانە تەنها جۆرەکانی پرنتەری ژمارە سێ و چوارە بە کەسەکە دەڵێین ئەمە هەڵبژاردنێکی تۆزێک قورسە لەبەرئەوەی هیچ کام لەم پرنتەرانە لەوانە نین کە زۆر بەدڵت بوە بەڵام بەشێوەیەکی سروشتی زۆرینەی خەڵک ژمارە سێ هەڵدەبژێرن لەبەرئەوەی یەک تۆز زیاتر بەدڵیان بووە لە پرنتەری ژمارە چوار دوای ماوەیەک .. ئیتر ئایا ماوەکە ١٥ خولەک یان ١٥ ڕۆژ بێت هەمان بەرهەم لەبەردەمی کەسەکاندا دانرا داوا لە کەسەکان کرا بۆ جارێکی تر بەرهەمەکان ڕێکبخەنەوە ئێستا پێمان بڵێ چەند بەدڵتن چی ڕوویدا ؟ سەیرکەن چۆن دڵخۆشی دروستکراوە ئەم ئەنجامەمان دەستکەوت لەهەموو جارێک لەم تاقیکردنەوەیە ئێوە هەمووتان دەبینن چۆن دڵخۆشی دروستکراوە دەتانەوێت جارێکی تر بیبینن ؟ دڵخۆشی ئەوەی دەستم کەوتوە زۆر باشترە لەوەی چاوەڕێم دەکرد ئەوەی کە حەزم لێیبو و دەستم نەکەوت زۆر بەرهەمێکی خراپە ( پێکەنین ) ، ئەوەیە دڵخۆشی دروستکراو ئەی کەواتە وەڵامی ئاسایی ئێمە چی دەبێت بۆ ئەو کەسانە ؟ بەڵێ وایە ئێستا ئەمە ئەو تاقیکردنەوەیەیە کە ئێمە کردمان وە هیوادارم ئەمە قەناعەت بە ئێوە بکات کە بەڵێ وایە ، وەڵامی ڕاست نیە ئەم تاقیکردنەوەیەمان لەگەڵ گروپێک نەخۆشدا ئەنجامدا کە تووشبون بە نەخۆشی بیرچونەوەیە کە زۆربەیان حاڵەتی کۆرساکۆف سیندرۆمە نەخۆشیەکە ئەوەیە کە زۆر دەخۆنەوە ناشتوانن بیرەوەری تازە دروستبکەن باشە ؟ ئەوان بیری منداڵییان دەمێنێت بەڵام ئەگەر بچیتە لایان و خۆتیان پێ بناسێنیت دواتر ژوورەکە بەجێبهێڵیت دواتر کە گەڕایتەوە بۆ لایان ئەوا ناتناسنەوە پرنتەرەکانمان بردە ئەو نەخۆشخانەیەی کە نەخۆشەکانمانی لێبوو داوامان لە نەخۆشەکان کرد ڕیزیان بکەن لەوەوە کە زۆرترین بەدڵیانە تا ئەوەی کەمترین دواتر پێمانوتن هەڵبژێرن لە نێوان سێ و چواردا وەکو هەموو کەسێکی تر ووتیان ئۆو سوپاس دکتۆر ئەمە شتێکی باشە من دەتوانم پرنتەرێکی تازە بەکاربهێنم پرنتەری ژمارە سێ دەبەم بۆمان ڕونکردنەوە کە ئەوەی ژمارە سێیان بۆ دەنێرین دواتر شتومەکەکانمان کۆکردەوەو لە ژوورەکە چوینە دەرەوە نیو کاتژمێرمان بژارد گەڕاینەوە ژوورەکە ووتمان سڵاو هاتینەوە نەخۆشەکان ووتیان ئاه دکتۆر ببورە من کێشەی بیرچونەوەم هەیە بۆیە لێرەم ئەگەر پێشتر تۆم بینیبێت بیرم نەماوە بەڕاست ، جیم تۆ منت بیر نیە ؟ من تۆزێک پێش ئێستا لێرەبووم لەگەڵ پرنتەرەکاندا ببورە دکتۆر هیچم بیر نیە کێشە نیە جیم تەنها دەمەوێت ئەمانەم بۆ ڕیز بکەیت لەو دانەیەوەی کە زۆرتر بەدڵتە بۆ ئەوەی کەمتر بەدڵتە دەبێت چیبکەین ؟ باشە ، با لەسەرەتادا سەیرێک بکەین و دڵنیا بین بەڵام ئەمانە تووشی بیرچونەوە بوون و داوامان لەم نەخۆشانە کردوە پێمان بڵێن کامەیان هی خۆیانە کامەیان هەڵبژاردوە جاری ڕابردوو ، کامە هی خۆیانە وە ئەنجامەکە چی بوو ؟ چیان کرد نەخۆشەکان وە ئەنجامەکە چی بوو ؟ چیان کرد نەخۆشەکانئەگەر ئەو تاقیکردنەوەیەم لەگەڵ ئێوەش بکردایە ئێوە دەتانزانی کامەتان هەڵبژاردبوو بەڵام لەگەڵ ئەم نەخۆشانەدا ئەوان هیچیان بیر نیە ناتوانن هەمان پرنتەر هەڵبژێرنەوە کە جاری پێشوو هەڵیان بژاردوە ئەمانە بەشێوەیەکی ئاسایی کۆنتڕۆڵ دەکرێن ، ئەوان دڵخۆشی دروستکراون ئەمە گۆڕانکاریەکەیە کە تۆمارکرا گۆڕانکاری لە نێوان یەکەمجاری ڕیزکردنەکەیان بۆ دووەمجار ڕێکخستنەکان دەریدەخەن ئەوەی کە ئێستا نیشانمدان سیحریانەیە ئێستا بەشێوەیەکی هێڵکاریانە نیشانتانی دەدەم ئەوەی کە ئێستا هەمەباشترە لەوەی کە بیرم لێدەکردەوە ، ئەوەی کە نیمە ئەو باشە نیە کە بیرم لێدەکردەوە ئەوانەش کە تووشی نەخۆشی بیرچونەوە بوون هەمان شتیان کردوە ئەم کەسانە حەزیان لەباشترەکەیە بەڵام نازانن ئەوەی کە هەیانە باشترەکەیە بەڵێ وایە ، وەڵامە ڕاستەکە نیە ئەم کەسانە چیان کرد کاتێک دڵخۆشیەکی دروستکراویان بەدەست هێنا ئەوان بەڕاستی گۆڕان کاریگەری و بیرکردنەوەیان گۆڕا تەنها واناڵین لەبەرئەوەی کە هەیانە بەڵکو لەبەرئەوەی نازان هەیانە ئێستا کاتێک دەروونناسەکان ئەو تووڵەت نیشان دەدەن ئێوە دەزانن کە ڕێژەیەکی مامناوەندیتان لەخەڵک نیشان دەدەن لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەموومان ئەم سیستەمە دەرونیە بەرگریکارەمان هەیە ئەم توانایە بۆ دروستکردنی دڵخۆشی بەڵام هەندێکمان ئەم فێڵە بەشتر دەکەن وەک لەوانی تر هەندێک حاڵەتیش ڕێگە دەدەن هەر کەسێک بە کاریگەرانەتر بیانکات لە حاڵەتەکانی تر دەرکەوت کە سەربەخۆیی توانای بیرکردنەوەو هەڵبژاردن و گۆڕینی بۆچونەکەت هاوڕێی دڵخۆشی سروشتیە ، چونکە ڕێگەت دەدات هەڵبژێریت لە نێوان ئەو هەموو داهاتووە خۆشەداو لەگەڵ ئەوەی کە زۆرتر دڵت پێی خۆشە بەڵام ئازادی لەهەڵبژاردندا بۆ ئەوەی بۆچونەکەت بگۆڕیت ، دوژمنەکەی دڵخۆشی دروستکراوە منیش نیشانتان دەدەم بۆچی وایە دیلبێرت ، بێگومان پێشوەخت دەزانێت ئێوە وێنە کاریکاتێرەکان دەخوێننەوە لەم کاتەدا کە من قسە دەکەم یارمەتیدەرە تەکنەلۆجیەکەی دۆگبێرت ، چۆن دەتوانم دەستدرێژی بکەمە سەر پرنتەرەکەم دوای پرنت کردنی هەموو دۆکیۆمێنتێک پەڕەیەکی بەتاڵ پرنت دەکات باشە بۆچی ناڕازیت دەربارەی ئەوەی پەڕەی خۆڕایت دەست دەکەوێت ؟ خۆڕایی ؟ ئەی باشە تۆ هەمان ئەو پەڕانەم نادەیتێ کە هی خۆمن ؟ ئاه ئاخر سەیری کوالێتی پەڕە خۆڕاییەکان بکە بە بەراورد لەگەڵ پەڕە ئاساییەکانی خۆتدا تەنها درۆزنێک یان بێئەقڵێک دەڵێت ئەو دوانە وەک یەک وان ئۆو پاش ئەوەی باست کرد ، خۆ تۆزێک باشتر دیارە چی دەکەن ؟ من یارمەتی خەڵک دەدەم ئەو شتانە قبوڵ بکەن کە ناتوانن بیانگۆڕن لە ڕاستیدا سیستەمی بەرگریکردنی دەروونی بە باشترین شێوە کاردەکات لەکاتێکدا ئێمە بەتەواوەتی گیرمان خواردوە ئەمەیە جیاوازی نێوان ژوان و هاوسەرگیری ، وانیە ؟ مەبەستم ئەوەیە لەگەڵ کوڕیک دەچیتە ژوانێک پەنجە دەکات بە لووتیدا ، تۆش جارێکی تر لەگەڵیدا دەچیتەوە دەرەوە تۆ شووت بە پیاوێک کردوە پەنجە دەکات بە لووتیدا ؟ بەڵی بەڵام دڵێکی لە ئاڵتون هەیە باشە بەڵام دەست مەدە لە کێکە میوەییەکە باشە ؟ پێکەنین تۆ ڕێگەیەکت دۆزییەوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت لەگەڵ ئەوەی ڕوویدا ئێستا ئەوەی دەمەوێت نیشانت بدەم ئەمەیە کە خەڵک ئەمە دەربارەی خۆیان نازانن نازانن ئەمە زیانی گەورەمان لێدەدات ئەمە تاقیکردنەوەیەکە لە زانکۆی هارڤارد کردومانە خولێکی فۆتۆگرافیمان دروستکرد ، فۆتۆگرافی ڕەش وسپی ڕێگەمان دا خوێندکارەکان بێن و فێر بن چۆن ژووری تاریک بەکاربهێنن لەبەرئەوە کامێرامان دانێ و چوونە خێوەتگاکان دوانزدە وێنەیان گرت ، هی باشترین مامۆستایان و ژوورەکانیان و شتەکانیان وە هەموو ئەو شتانەی تر کە دەیانویست لە هارڤاردا بیریان نەچێتەوە کامێراکانیان بۆ هێناینەوە ، ئێمەش پەڕەیەکی پەیوەندیمان دانا سەیریان کرد کامە دوو باشترین وێنەیە کە گرتوویانە ئێمەش بۆ ماوەی شەش کاتژمێر فێرمان کردوون چۆن ژووری تاریک بەکاربهێنن دوانیشیان تەقاندەوە دوو گۆڤاری هەشت بە دە ی زۆر جوانیان دروستکرد کە پڕبوون لەو شتانەی ماناداربوون بۆ خۆیان ، ئێمەش وتمان دەتانەوێت واز لە کامیان بهێنن ؟ وتیان دەبێت واز لە یەکێکیان بهێنین ؟ بەڵێ یەکێکیانمان دەوێت وەکو بەڵگەیەک بۆ پڕۆژەی گروپەکە جا لەبەر ئەوە دەبێت یەکێکیانمان بدەنێ ، دەبێت هەڵبژێریت تۆ یەکێک دەبەیت و منیش یەکێک تۆ یەکێک دەبەیت و منیش یەکێک لە حاڵەتێکیاندا بە خوێندکارەکان ووترا بەڵام تۆ دەزانیت ئەگەر بتەوێت ڕات بگۆڕیت ، من هەردەبێت یەکێکیانم لابێت لە چوار ڕۆژی داهاتوودا پێش ئەوەی بینێرم بۆ مەڵبەندەکان دڵخۆش دەبم ، ( پێکەنین ) ، بەڵێ مەڵبەندەکان دڵخۆش دەبم بەوەی یەکێکیانت لەگەڵدا بگۆڕمەوە لە ڕاستیدا دێم بۆ ژوورەکەت و یان تەنها ئیمەیڵەکەتم بدەرێ باشترە هەرکاتێک وویستت ڕات بگۆڕیت بەتەواوی ڕێگەپێدراویت بەڵام نیوەکەی تری خوێندکارەکان بەتەواوی پێچەوانەی ئەمەمان پێوتن هەڵبژێرە ، بەوبۆنەیەوە وێنەکان بە ئیمەیڵ دەنێرین بۆ ئینگلتەرا وێنەکەت دەفڕێت بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا هەرگیز نایان بینیتەوە ئێستا لە نیوەی خوێندکارانی هەردوو حاڵەتەکە داواکرا پێشبینی بکەن تا چەند ئەو وێنانەی کە لایان دەمێنێتەوە بەدڵیانە لەگەڵ ئەوانەی کە جێی دەهێڵن خوێندکارەکانی تر گەڕێنرانەوە بۆ ژوورەکانیان تا سێ بۆ شەش ڕۆژی داهاتوویان بژارد لەسەر ئەوەی چەند وێنەیەکیان بەدڵەو لێیان ڕازین سەیرکەن چیمان دەستکەوت لەپێش هەموو شتێکدا خوێندکارەکان پێشبینی دەکەن ، چی ڕووبدات وا دەزانن لەوانەیە ئەو وێنانەی کە هەڵیان بژاردوە بەدڵیان دەبێت تۆزێک زیاتر لەوانەی کە بەجێیان هێشتوە بەڵام جیاوازی زۆریان نیە جیاوازیەکە کەمە و بەهەند وەرناگیرێت ئیتر ئایا لە حاڵەتێکی دوو ڕاییدا بووبن یان نا هەڵەن ، لەبەرئەوەی لەڕاستیدا ئەمە ڕوویدا هەردوولا ڕاست بوون ، پێش گۆڕینەوەکەو داوی پێنج ڕۆژ ئەوانەی کە لەگەڵ ئەو وێنەیەدا گیریان خواردبوو کە هیچ هەڵبژاردنیان نەبوو ئەوانەی کە هیچ ڕایان نەگۆڕی زۆر بەدڵیان بوو ئەوانەی تر کە دوو دڵ بون ، دەیانگوت ئایا بیگەڕێنمەوە ئایا ئەوەی کە هەمە ڕاستەکەیە یان لەوانەیە ئەمە باشەکە نەبێت لەوانەیە باشەکەیانم بەجێهێشتبێت وێنەکانیان بەدڵ نیە لەڕاستیدا دواتر هەلی گۆڕینەوەیان نەما هێشتا وێنەکانیان بەدڵ نیە بۆ ؟ لەبەرئەوەی حاڵەتی گۆڕینەوەکە یارمەتیدەر نەبوە بۆ دڵخۆشی دروستکراو ئەمە دواهەمین بەشی ئەزمونەکەیە کۆمەڵێکی نوێ ی خوێندکارانی ساویلکەی هارڤاردمان هێنا ئێوە دەزانن ئێمە خولێکی فۆتۆگرافی دەکەین دەتوانین بەیەکێک لەم دوو ڕێگەیە بیکەین بەجۆرێک بێت کاتێک دوو وێنە دەگرن چوار ڕۆژتان دەبێت ڕاتان بگۆڕن یان ئەوەتا خولێکی تر دەکەینەوە ، بەجۆرێک لە کاتێکدا ئێوە دوو وێنە دەگرن یەکسەر هەڵبژاردنەکە دەکەن نابێت بیگۆڕن ، پێتان خۆشە لە کام خولەدا بن ؟ بێگومان لە % ٦٦ ی خوێندکارەکان کە دوو لەسەر سێ ی ڕێژەکە دەکرد پێیان باشتر بوو لەو خولەدا بن کە هەلی ڕاگۆڕینیان هەیە سڵاو لە % ٦٦ ی خوێندکارەکان ئەو خولەیان هەڵبژارد کە بەهیچ جۆرێک ڕازی نەبون بە وێنەکە لەبەرئەوەی نازانن کە لە چ حاڵەتێکدا دڵخۆشی دروستکراو گەشە دەکات شاعیرەکە باشترین شت دەڵێت ، بێگومان لێرەدا خاڵەکەم ڕووندەکەمەوە بەڵام ئەو زیادەڕەوی تێدا کردوە شتی باش و خراپ نیە ، تەنها بیرکردنەوەیە وای لێدەکات هۆنراوەیەکی جوانە بەڵام ناکرێت ئەوە بەتەواوی ڕاست بێت ئایا بەڕاستی باش و خراپ نیە ؟ ئایا بەڕاستی نەشتەرگەریەکی میزەڵدان وگەشتێک بۆ پاریس هەمان شتن ؟ ئەوە وەکو یەک پرسیاری ئەزمونی ئای کیو وایە ناکرێت هەمان شت بن لە پەیامێکی تردا بەڵام نزیکتر لە ڕاستیەوە ئادەم سمیث کە باوکی سەرمایەداری مۆدێرنە ئەمەی وتوە ئەمە شایەنی تێڕامانە گەورەترین سەرچاوەی بێزاری لە ژیانی مرۆڤدا لەوە دەچێت لە جیاوازی کردنەوە سەریهەڵدابێت لە نێوان حاڵەتێکی هەمیشەییدا لەگەڵ یەکێکی تردا هەندێک لەم حاڵەتانە بێگومان دەکرێت باشتر بن لەوانیتر بەڵام یەکێکیان شایەنی بەدواداچونە لەگەڵ ئەو هەموو حەماسەتەدا وامان لێدەکات یاساکن بشکێنین دەکرێت ئاگادار بیت و یان دادپەروەر یان داهاتوو بەرەو خراپی ببەین یان بەهۆی بیرکردنەوەمان لە بێئەقڵیەکانمان یان بە پەشیمان بونمان لە نادادپەروەریەکانمان بەجۆرێکی تر ، بەڵێ ، هەندێک شت لە ئەوانیتر باشترن دەبێت هەڵبژاردن بکەیت کە لە داهاتویەکەوە بمانخاتە یەکێکی تر بەڵام کاتێک ئەو پەسەندکردنە زۆر خێرا پاڵمان پێوە دەنێت لەبەرئەوەی زیادەڕەوی دەکەین لە جیاوازیەکان لەنێوان داهاتوەکاندا ئێمە لەبەردەم مەترسیداین کاتێک ئارەزوەکانمان سنوردار بن وامان لێدەکەن بەخۆشیەوە کاربکەین کاتێک خواستەکانمان سنوردارنین وامان لێدەکەن درۆ بکەین ، دزی بکەین ، کەسانی تر ئازار بدەین بۆ قوربانیدان بۆ ئەو شتانەی کە بەهای ڕاستەقینەیان هەیە ، کاتێک ترسەکانمان سنوردارن ئێمە پێشبینی دەکەین ، بیردەکەینەوە ، ئاگادار بن کاتێکیش ترسەکانمان سنوردار نین ئێمە ئیهمال دەبین ، دەترسین ئەو وانەیەی دەمەوێت ئێوەی لەگەڵ بەجێبهێڵم لەم داتایانەوە ئەوەیە کە وویستەکانمان و ترسەکانمان بەجۆرێک لە جۆرەکان زۆرن لەبەرئەوەی ئێمە توانای دروستکردنی بەرهەممان هەیە ئێمە بەردەوام لە گفتوگۆداین کاتێک ئەزمون هەڵدەبژێرین سوپاس